"کاتی زۆر نەماوە بۆ ڕزگارکردنی ژیانی ژنانی زیندانی سیاسی"

بەڕێوەبەری سەنتەری مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، دژی پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی و شەریفە محەمەدی ڕایگەیاند، کاتی زۆر نەماوە بۆ ڕزگارکردنی ژیانیان.

ناوەندی هەواڵ

 

هادی قائیمی، بەڕێوەبەری سەنتەری مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، دژی پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی و شەریفە محەمەدی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، سێ زیندانیی سیاسیی ژن بە ناوەکانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی و شەریفە محەمەدی لە ئیستادا مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە و کاتی زۆر نەماوە بۆ ڕزگارکردنی ژیانیان.

 

وتیشی: داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەم دەستبەجێ هەڵوێست وەربگرن و لە ڕێگەی گوشارخستنە سەر دەسەڵاتدارانی ئێران داوای ڕاگرتن و هەڵوەشاندنەوەی ئەو سزا ناڕەوایە بکەن.

 

هادی قایمی بەڕێوەبەری سەنتەری مافەکانی مرۆڤ لە ئێران جەختی لەوە کردەوە، داوای هەڵپەساردنی دەستبەجێی هەموو زیندانی هەتاهەتایی بە سزای لەسێدارەدانیشەوە دەکەم.