هونەرمەندی دەستبەسەرکراو پینار ئایدنلار دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد

هونەرمەند پینار ئایدنلار، کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی هەدەکە دەستبەسەر کرابوو، ڕاگەیەندرا کە دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

هونەرمەند پینار ئایدنلار، کە یەکێکە لەو ٥٢ کەسەی  لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە دژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان-هەدەکە دەستیپێکردووە، دەستبەسەرکراون، بەهۆی توندوتیژیی پۆلیسەوە دەستیکردووە بە مانگرتن لە خواردن.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستکەوتوون، لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکاندا، پینار ئایدنلار و منداڵەکانی ناچار بوون لەسەر زەوی پاڵ بکەون و پۆلیسیش دەمانچەی ئاراستەیان کردووە و دەستدرێژییان کردووەتە سەر. پینار ئایدنلار ڕایگەیاند، دژی مامەڵەی خراپ و دەستبەسەرکردنی، دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە.