ناسندن بۆ پەرتووکی " گوڵە پایزە"ی ناگیهان ئاکارسەل کرا

لە ساڵیادی تیرۆرکردنی ژنە تێکۆشەر ناگیهان ئاکارسالدا، بە دانانی گوڵ لەسەر وێنەی ناگیهان لە لایەن هاوڕێکانی و پێشکەشکردنی پەرتوکی شعری شەهید ناگیهان بە ناوی "گوڵە پایز" ڕۆحی ناگیهان ئاکارسەل بەرز ڕاگیرا.

سلێمانی

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە نوسینگەی ڕێکخراوی ئازادی ژنانی کوردستانـ ڕژاک لە شاری سلێمانی، لە لایەن ئیسیاتیڤی ژنانی باشوورەوە، بە ئامادەبوونی هاوڕێیانی شەهید ناگیهان و چالاکەوانان، سەرەتا وەک ڕێزێک بۆ شەهید ناگیهان ئاکارسەل و تەواوی ژنانی شەهید لە پێناو خەباتی ئازادیدا خولەکێک وەستان دەسپێدەکات، بە پێشکەشکردنی پەڕتووکی " گوڵە پایزە نیسان" کە لە کۆمەڵێک هۆندراوەی شەهید ناگیهان ئاکارسال پێکدێت، هەروەها بە دانانی گوڵ لەسەر وێنەی شەهید ناگیهان لە لایەن هاوڕێکانیەوە، سینەفزیۆنێک دەربارەی ژیانی هەڤاڵ ناگیهان ئاکارسەلیان لە یادهێنانەوەکەد پێشکەش بە ئاماددە بوان کرا.

 

نەجیبە قەرەداغی، ئەندامی ژنۆلۆژی، تیشکی خستە سەر کار و خەباتی شەهید نگیهان و وتی: ڕۆژنامەوان و نوسەر دوساڵ لەمەوبەر لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەرەوە ناگیهان ئاکارسال لە باشووری کوردستان تیرۆرکرا، هەڤاڵ ناگیهان ژیانی خۆی تەرخانکرد لە پێناو خاک و ژناندا، شەهید ناگیهان هەردەمدەیوت ژنان ڕەنج دەدەن بەڵام هەردەم ناویان نابێت، ژنان بەردەوام کاردەکەن بەڵام لە مێژوودا ناویان نایەت، بۆ ئەوە هەمیشە ناوەندێکی ژنانی بە پێویست دەزانی، بۆیە بە هەموو تواناکانی خۆیەوە هەوڵی بۆ دامەزراندنی زانستی ژنۆلۆژیدا، هەروەها لە ئەنجای هەوڵ و تێکۆشانەکانی پەرتوکخانەی ژنی کوردی ئاماددە دەکرد، هەروەها شەهید نگیهان بەردەوام دەیوت، ئێمەی ژنان هیچ سنورێک ناتوانێت لە ئازادی بونمان جیامان بکاتەوە، بۆیەپێویستمان بەگەیاندنی فکر بە ژنان و پیاواندەبێت،  بەردەوام لەگەڵ هاوکارەکانی بۆ خەبات و ئازادی دەجەنگا. 


هەروەها وتی: ناگیهان بە شەهید کردنی چەندین ئەرکی بۆ ئێمە بەجێ هێشت، ئەنجامی شەهید کردنی ئەوەی بۆ ئێمە ڕونکردەوە دوژمن دژ بە ئازادبوونی فژری ژنان دەجەنگن بەردەوام لە کوشتنی ژناندان، هەروەها ناگیهان دەڵێت بۆڕێگریکردن لە شەهیدکردن و ڕێگی لە ژنانی ئازاد پێویستمان بە هۆشیاری فکری و مێژووی هەیە، پێویستی بە خۆڕێکخستنی ژنانە، پێویستمن بە یادکردنەوەیەکی ڕەگ و ڕیشەی دەبێت، یادکردنەوەی ڕێباز و خەونەکانی ناگیهان ئاکارسەل، ئێمە دەبێت ڕوبەبەڕووی هێڵی خینەت ببینەوە، ئێمە لە کاتی بەڕێکردنی تەرمی ناگیهان ئاگارسال بەڵێنمان بەخۆماندا کە ڕێبازی ناگیهان ون نەکەین. 


ئاڵا کەمال، ئەندامی ڕژاک، ئەنجمی دادگای ئەو کەسانە دەخاتەڕوو کە هۆکاروون بۆ شەهیدکردنی ناگیهان ئاکارسال، باسی لەوەکرد: لە ۲٤ی کانونی یەکەمی ۲٠۲۳، بکوژ ئیسماعیل رەسیم رەفعەت بکەری تاوانەکە بە ڕەگەز تورکە، بە ماددەی ۲٠۲ لە یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆرلە لایەن دادگای باڵای هەرێمی کوردستانەوە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام گەل و خێزانی ناگیهان ئاکارسەل سەبارەت بە لێکۆڵینەوەی دادگایەکە هیچ زانیاریەکیان لە بارەی دادگایەکەی بکوژی ناگیهانەوە نەدا، بەو هۆکارە خێزانەکەی لە لایەن نوێنەریەتی ددگاوە بێبەشدەبن لە بەشداریکردن و ئەنجامی دادگای شەهید ناگیهان، ناوبراو لە ئەنجامی ددگایەکەدا جەخت لەوەدەکاتەوە، لە لایەن دەوڵەتی تورکیا و بە چاوساخی میتیتورک و هاوکاری لە کاتی مانەوەی لە باشووری کوردستاندا بە ۱۱ فیشەک لە کاتی هاتنەدەرەوەی شەهید ناگیهاندا لە ماڵەکەیخۆیدا تیرۆردەکات، لە کاتێکدا بە هەبوونی شایەتحاڵان چەندن کەسی دیکە لە تیرۆرەکەدا دەستیان دەبێت، بەڵام تەنها یەک کەس بە ناوی ئیسماعیل رەسیم ڕەفعەت دەستگیردەکرێت و پاشان سزادەدرێت، هەبوونی دەستی ڕەشی تورکیا لە سەرجەم ئازادیخوازانی باشووری تورکیادا دەبیندرێت، لەدوای تیرۆرکردنی شەهید ناگیهان چەندین شەهیدی دیکەی تر بە دەستی دگیرکەری تورکیا شەهیدکران دوایژ شەهیدی ژن بە دەستی تورکیا، تیرۆرکردنی هەردوو ڕۆژنامەنوس شەهید گولستان تارا و هێرۆ بەهادین بوو، بەڵام هیچ لە بکوژان نەگەیشتن بە سزاکانیان. 

 

لە کۆتاییدا خواستی خۆیان بۆ پارستنی ژنان لە باشووری کوردستان و ڕۆژنامەنوسان تدوپتکردەوە، دەڵێن: دادگای کردنی تەواوی ئەو کەسانەی لە تیرۆرکردنی شەهید ناگیهاندا کردووە بە سزا بگەن، داخستنی ئاسمانی عێراق و سوریا بۆ هێزی ئاسمانی تورکیا بە فرۆکەکانیشەوە، ڕگرتنی شەهیدکردنی ئازادیخوازانی ژنان و هاوڵاتیانی سڤیلی باشووری کوردستان لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە. 


ڕۆزا حەسەن، نوێنەری کۆنگرەی ستار لە هەرێمی کوردستان، باس لە ڕۆڵی ئەم ڕۆژە دەکات، دەڵێت: ئێمەی ژنان بەردەوامی دەدەین بە تێکۆشینەکانی شەهید ناگیهان دەدەین، ئێمە وەک هاوڕێیەکی بەردەوام بە تامازرۆی بینینی و ناسینیەوە بویین، سەرەتا من کە ناگیهانم بینی بە کەسایەتی ئەو شەهیدە سەرسام بووم، بەردەوام زنیاری و بیروڕاکانی بە دەوروبەری دەگۆڕیەوە، ئەو ئەزمونەی  شەهید ناگیهان بە تەواوی ژناندا دەبەخشرێتەوە، سەرەتا ئێمەی ژنانی ڕۆژئاوا تێکۆشینەکانمان کەمتربوو نەمان دەتوانی بۆ مێژوو بەجێیبهێڵین، بەڵام لەدوای هاتنی شەهید ناگیهان و بەرخۆدانەکانی بۆ ژنانی ڕۆژئاوا ئێمەش بە خۆمانوت دەبێت تێکۆشانەکانمان بۆ مێژوو بدرکێنین، چونکە سیستمی سەردەست و پیاوسالاری تێکۆشیناکانمان کپدەکردەوە، شەهید ناگیهان بەژنۆلۆژی تەواوی ژنانی ڕۆژئاوای بە هۆش و بیر هێنایەوە، شوێندەستی ناگیهان ئاکارسال بە تەواوی چین و توێژەکانی ڕۆژئاواوە بەجێ ماوە.

 

لە درێژەی بەبیرهێنانەوەی شەهید ناگیهان، سینەفزیۆنێک دەربارەی ژیانی هەڤاڵ ناگیهان ئاکارسەلیان بە ئامادەبوان پێشکەشکرد، هەروەها لە کۆتایدا پەرتەکی شەهید نگیهان ئاکارسالیان بە ناوی" گوڵە پایزە نیسان" لبە خوێندنەوەی چەندین هۆندراوەی خوێندرایەوە.
 


" ناگیهان ئاکارسال بە ژنۆلۆژی ژنانی لە مافەکان و ژنبونی حەقیقەتی خۆیان ناساند" 
ڕوبار ئەحمەد، چالاکون باس لەوەدەکات: هەبوونی ئەوبەبیرهێنانەوەی ئەو شەهیدانەی لە پێناو مافەکانی ژنان  گیانیان بەختکردووە، ئەرکی تاکەکانی کۆمەڵگایە، هاوڵاتیان و تەواوی دەوروبەر ئاگادار بکەنەوە، بەڵام ئەو بارودۆخەی باشووری کوردستانی تێکەوتووە ژنانی دورخستۆتەوە لە ڕاستی و حەقیقەتی ژنان و تێکۆشانیان، بەڵام پێویستە بەردەوامی بدرێت بە ناساندنی ژنانی حەقیقەت و ڕاستی لە بارەی مێژووی ژنان بە ژنانی باشووری کوردستان، دەڵێت: من وەک ژنێک سەری ڕێز و نەوازشت بۆ ئەو ژنە تێۆشەرە نەوی دەکەم، بۆ ئەو خەبات و تێکۆشانەی لە پێناو ئێمەی ژنان و هۆشیارکردنەوەمان خەباتی کردوو و جەنگا لە پێناو حەقیقەت و ڕاستی پاشانیش شەهیدکرا، بەردەوام دەبم لەسەر خەباتی شەهیدناگیهان ئاکارسال. 


لە کۆتاییدا وتی: بەردەوام هۆشیارکردنەوەی ژنان ئەرکی بە جێماوانی ناگیهانەکانبێت، بەردەوامی بە ناسکردنی ژنۆلۆژی بدرێت تا ژنان بتوانن خۆیان و ژنبونیان بناسن، هەرکات ژنان توانیان وەک ژنێک خۆیان بناسن دەتوانن ژنبونی خۆیان و ئازادی ڕەوای خۆین بەدەست بهێنن، پێویستە بە ژنۆلۆژی خۆمان دوربخەینەوە لە یاساکانی پیاوسالاری.