ناگیهان ئاکارسەل لە شەنگال بەبیرهێندرایەوە

لە ساڵیادی تیرۆر کردنی ناگیهان ئاکارسەل، ڕۆژنامەنووس و ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، لە شەنگال ئەکادیدمیای ژنۆلۆژی دەستی بە چالاکی کرد.

شەنگال

 

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بۆ ساڵیادی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل، ڕۆژنامەنووس و ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە سەردەشتی شەنگال دەستی بە چالاکییەکانی کرد، ئەکادیمیاکە لە شارەوانی گەلی شەنگال سیمینارێکی بۆ یادی نەگیهان ئاکارسەل ڕێکخست و لە هەمانکاتدا زانستی ژنۆلۆژی بە کۆمەڵگەی ئێزدی ناساند، سیمینارەکە بە بەشداری ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی سەردەشت، سنونێ و دوگور بەڕێوەچوو، ژنانی ئێزدی، کە بۆ یەکەمجار گوێ لە زانستی ژنان دەگرن، بە حەزێکی زۆرەوە لە سیمینارەکە نزیک بوونەتەوە و لەسەر ئاستی شەنگال درێژە بە سیمینارەکە دەدەن.

 

 لەکۆتایی سیمینارەکەدا سینەفزیۆنێک دەربارەی ژیانی ناگیهان ئاکارسەل پێشکەشکرا، هاوکات بە دەنگی ئەو گوێ لە کولتووری ئێزیدی گیرا.

 

"شەهیدانتان لەبیر مەکەن"

ئێریڤان ئێزدا، یەکێک لە بەشداربووانی سیمینارەکەو ئەندامی ئەنجومەن ئاماژەی بەوەکرد، دەبنە شوێنکەوتووی بەهاکانیان و وتی: ئەمڕۆ شەهید زیلانمان بەبیرهێنایەوە هەموو شەهیدانی شۆڕشمان لە کەسایەتی ئەودا لەبیرە، شەهید زیلان چ جۆرە کەسێک بوو، پەیوەندییەکەی لەگەڵ هەموو مرۆڤەکاندا چۆن بوو، ئەمڕۆ بە قسەکردن لەسەر ژیانی باشتر ناسیمان، داوا لە هەموو لایەک دەکەین شەهیدەکانیان لەبیر نەکەن و لەسەر هێڵی شەهیدان بن.

 

"شەهید زیلان هەمیشە باسی هێزی ژنانی دەکرد"

دەلال ڕەمۆ، ئەندامی ئەنجومەنی سنونێ داوای لە هەموو لایەک کرد خۆیان ڕێکبخەن و وتی: سەر بۆ هەموو ژنانی شەهیدان و تەڤگەری ئازادی دادەنەوێنین، هەمیشە بەشوێنپێی شەهیداندا دەڕۆین، دەسەڵات دژی ژن و ئاشتی و یەکسانییە, شەهید زیلان ساڵی ٢٠١٧ چووە شەنگال و هەمیشە لەگەڵ ژنان قسەی لەسەر هێز و کاری ژنان دەکرد، بانگەوازی من بۆ هەموو لایەک و هەموو ژنێک ئەوەیە کە لەسەر بنەمای بیری هاوڕێ زیلان خۆیان ڕێکبخەن و پەروەردە وەربگرن و دژی ستەم و مرۆڤە خراپەکان بوەستن.