٤٧ ژنی زیندانی لە زیندانی ئەڤین مانیان گرت
ژنانی زیندانی سیاسی – ئایینی لە زیندانی ئەڤین هاوکات لەگەڵ وتاری مەسعوود پزیشکیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان مانیان لە خواردن گرت.

ناوەندی هەاڵ
ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، ٤٧ ژنی زیندانی سیاسی و ئەو ژنانەی بە هۆی باوەڕی ئاینییانەوە لە زیندانی ئەڤین زیندانی کراون، هاوکات لەگەڵ وتارەکەی مەسعوود پزیشکییان، سەرۆک کۆماری ئێران لە ٧٩مین کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایاگەیاند، کە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی شەوی ٢٤ی مانگەوە تا کاتژمێر ١٠ی شەوی ٢٥ ئەیلوول مانگرتن لە خواردن دەستپێدەکەن
ئەم ژنە زیندانیانە ڕایانگەیاند کە هۆکاری مانگرتنیان لە خواردن ناڕەزایەتییە بەرامبەر بە پەرەسەندنی لە سێدارەکان و دۆخی زیندانیانی سیاسی و ئاینیی و دەیانەوێت لەسێدارەدان ڕابگرن و زیندانیانی سیاسی و ئاینیی ئازاد ببن.