لۆرا سیگمۆندی یاریزانی ئەڵمانی سەرکەوت بۆ پاڵەوانێتی تایلەند

لۆرا سیگمۆندی یاریزانی تێنسی سەرزەوی ئەڵمانی کە بە دەستی چەپ یاری دەکات و لە ڕیزبەندی باشترین یاریزانانی تێنس لە پلەی ٧٧ دایە، توانی نازناوی یارییەکان لە دوای ١٣ ساڵ بەدەستبهێنێت.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ لۆرا سیگمۆندی تەمەن ٣٦ ساڵ، یاریزانی تێنسی سەرزەوی ئەڵمانی، توانی لە درێژترین یاری لە گەشتی جیهانی باشترین یاریزانانی تێنس، لە ماوەی ١٣ ساڵی ڕابردوودا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

 

لۆرا سیگمۆندی یاریزانی ئەڵمانی بە ئەنجامی  ٧-٦، ٧-٣، ٤-٦، ٧-٦، ٧-١ لە وانگ شییۆی چینی بردەوە و ماوەی یارییەکە چوار کاتژمێر و ٩ خولەکی خایاند و سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی تایلەند.

 

دوای ئەوەی یاریزان لۆرا سیگمۆند یارییەکەی بردەوە، وتی: هەندێک هەڵەم کرد، بەڵام لە کۆتاییدا بە هەموو هێزمانەوە شەڕمان کرد.

 

یاری ژنان لە یەکێک لە چوار پاڵەوانێتییە گەورەکە درێژترین یاریی بوو لە سەرەتای سەردەمی پیشەگەرییەوە، کە سڤێتلانا کوزنتسۆڤای ڕووسی و فرانسیسکا شیاڤۆنی ئیتاڵی کۆبوونەوە و لە پاڵەوانێتی ئوسترالیا ئۆپن بۆ ماوەی چوار کاتژمێر و ٤٤ خولەک یارییان کرد و لە کۆتاییدا یەکسان بوون.