کۆڕبەندی "ڕژێمی حەقیقەت" لە شاری ڕەقە دەستی پێکرد

لە زانکۆی شەرق لە شاری ڕەققە کۆڕبەندی وتووێژی پەیوەندیدار بە "رژێمی حەقیقەت" دەستی پێکرد، لە کۆڕبەندەکەدا بیرۆکەکانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد لە ٣ بەشدا تاوتوێ دەکرێن.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بە هاوکاری زانکۆی ڕۆژئاوا، ئەکادیمیاکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ئەکادیمیای ئینتەرناسیۆنالیستی گەڕان بەدوای شەهیدان و ئەنجومەنی بیروباوەڕ و ئایینەکان، کۆڕبەندی وتووێژی پەیوەندیدار بە "ڕژێمی حەقیقەت"ی بە دروشمی "بە زانینی ڕاستیمان، ئێمە ژیانی ئازاد بنیاد دەنێین" لە زانکۆی شەرق لە شاری ڕەققە دەستپێکرد.

 

لە کۆڕبەندەکەدا ٧٠ ڕۆشنبیر و سیاسەتمەدار و ئەکادیمیست و مامۆستای زانکۆی ڕۆژئاوا و زانکۆی شەرق و کەسایەتی ئامادەن، پرسەکانی "دانپێدانان بە ڕاستییەکان و پێناسەکردنی میتۆدەکانی بیرۆکەکانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، کاریگەریی مۆدێرنیتە لەسەر ژیانی ڕۆژئاوای کوردستان، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و چارەسەری کێشەکان بەپێی بیرۆکەکانی عەبدوڵا ئۆجالان" تاوتوێ دەکرێت.

 

کۆڕبەندەکە بە وتەی عەبدولسەلام جاسم، هاوسەرۆکی ئەکادیمیای کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەستی پێکرد و بە گفتوگۆ درێژەی پێدەدرێت.