لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خوێندن ناڕەزایەتی خوێندکاران لە زانکۆی کۆڵۆمبیا بەردەوامی هەیە

لەگەڵ دەستپێکردنەوەی وانە خوێندن، دەیان خوێندکار لە دەرەوەی کامپی زانکۆی کۆلۆمبیا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا ئەمەش وەک ناڕەزایەتی و ڕەتکردنەوەی بەردەوامیی شەڕی ئیسرائیل لەسەر کەرتی غەززە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ٣ی ئاب، دەیان خوێندکاری لایەنگری فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە دەرەوەی یەکێک لە دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی زانکۆی کۆڵۆمبیا لە ویلایەتی نیویۆرک هاتنە دەرەوە، کە ئەمەش تەحەدایەکی نوێ بۆ بەرپرسانی ئەم دامەزراوە پەروەردە دێرینەیە.

 

 بەپێی ڕاپۆرتێک لەلایەن ڕۆژنامەی ئەمریکی “The Wall Street Journal”. ڕۆژنامەی ئەمریکن وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، نزیکەی ٥٠ کەس لە بەردەم دەروازە سەرەکییەکانی زانکۆی کۆڵۆمبیا کۆبوونەتەوە و ئاڵای فەلەستینیان بەرزکردووەتەوە بەڵام زۆرێکیان ئامادە نەبوون قسە لەگەڵ میدیاکان بکەن.

 

تۆڕی ئەی بی سی نیوزی ئەمریکی ڕوونی کردەوە، لە کاتێکدا دەرگاکانی دیکە بە قوفڵ داخراون، خوێندکاران و کارمەندانی زانکۆ لە ڕێگەی خاڵە ئەمنییەکانەوە چوونەتە ناو کامپەکە، خوێندکاران و ئەندامانی فاکەڵتی لە زانکۆکە بەنیازن ناڕەزایەتییەکان بۆ لایەنگیری فەڵەستینییەکان دەستپێبکەنەوە کە لە کۆتایی ساڵدا زانکۆکەی هەژاند.

 

"زانکۆی کۆڵۆمبیا ئاپارتاید" کە هاوپەیمانی گروپە خوێندکارەکانە، وتی: لەکاتێکدا ئامادەکاری دەکەین بۆ دەستپێکردنی لاپەڕەیەکی نوێ، خوێندکاران لە غەززە هیچ زانکۆیەکیان نەماوە کە بتوانن تێیدا بخوێنن.

 

لەم دواییانەدا سەرکردایەتی نوێی زانکۆکە دەستیکرد بە ئەنجامدانی دانیشتنی گوێگرتن لەگەڵ خوێندکاران بە ئامانجی هێورکردنەوەی گرژییەکان، ڕاپۆرتێکیان لەسەر دژە جوولەکەگەرایی لە ناو کەمپەکەدا بڵاوکردەوە، هەروەها ڕێنمایی نوێی ناڕەزایەتییان دابەشکرد بۆ سنووردارکردنی نائارامییەکان.