تەرمی ٦ بارمتەی ئیسرائیلی دۆزرایەوە کە دوویان ژنن

کۆبوونەوەکانی ئاڵوگۆڕی بارمتەکان و ئاگربەست لە غەززە هیچ ئەنجامێکی نەبوو، سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، تەرمی ٦ بارمتەی ئیسرائیلیان لە باشووری ناوچەکە دۆزیوەتەوە.

ناوەندی هەواڵ 

 

ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بۆ سەر ئیسرائیل، ٦ تەرم، کە دووانیان ژنن لەلایەن حەماسەوە ڕفێندراون، تەرمی ئەو بارمتانە لە تونێلێک لە باشووری غەززە دۆزراونەتەوە و لە ماوەی ڕابردووشدا کوژراون.

 

ناوی ئەو زیندانیانەی گیانیان لەدەستداوە بەم شێوەیەن: کارمEل گات، هێرش گۆڵدبEرگ-پۆلین، ئیدن یروشالمی، ئەلێکساندەر لۆبانۆڤ، ئەلمۆگ ساروسی و ئۆری دانینۆ.

 

ڕاگەیەندرا کە تەرمەکە براوە بۆ ئیسرائیل، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ گۆڵدبەرگ-پۆلین هاوڵاتی ئەمریکی تەمەن ٢٣  ساڵ نارد، کە لە فێستیڤاڵی میوزیکدا بە دیل گیرا، کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا وتوویەتی: من وێران بووم و زۆر توڕەم.

 

کەسوکاری بارمتەکان لە چالاکییدان

 ئۆپۆزسیۆن لە ئیسرائیل و بنەماڵەی بارمتە ئیسرائیلییەکان لە غەززە بەردەوامن لە ڕەخنەگرتن لە ناتانیاهۆ، بەگوێرەی میدیا ئیسرائیلییەکان، شەوی ڕابردوو هەزاران ئیسرائیلی لە سەرانسەری وڵات چالاکییان ئەنجامدا و خوازیاری واژۆکردنی ئاڵوگۆڕی بارمتەکان لەگەڵ تاقمە فەلەستینییەکان لە غەززە بوون، چالاکوانان؛ لە شارەکانی تەلئەبیب، حەیفا و ڕەهۆڤۆت زۆرێک لە ڕێگاکان گیراون.