تەرمی ٦ بارمتەی ئیسرائیلی دۆزرایەوە کە دوویان ژنن
کۆبوونەوەکانی ئاڵوگۆڕی بارمتەکان و ئاگربەست لە غەززە هیچ ئەنجامێکی نەبوو، سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، تەرمی ٦ بارمتەی ئیسرائیلیان لە باشووری ناوچەکە دۆزیوەتەوە.
![](https://jinhaagency1.com/uploads/so/articles/2024/09/20240901-20240901-20240901-221-x2ar-cover-jpg-webp2a8c92-image-jpg6bd6c0-image-jpgdd9bb4-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بۆ سەر ئیسرائیل، ٦ تەرم، کە دووانیان ژنن لەلایەن حەماسەوە ڕفێندراون، تەرمی ئەو بارمتانە لە تونێلێک لە باشووری غەززە دۆزراونەتەوە و لە ماوەی ڕابردووشدا کوژراون.
ناوی ئەو زیندانیانەی گیانیان لەدەستداوە بەم شێوەیەن: کارمEل گات، هێرش گۆڵدبEرگ-پۆلین، ئیدن یروشالمی، ئەلێکساندەر لۆبانۆڤ، ئەلمۆگ ساروسی و ئۆری دانینۆ.
ڕاگەیەندرا کە تەرمەکە براوە بۆ ئیسرائیل، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ گۆڵدبەرگ-پۆلین هاوڵاتی ئەمریکی تەمەن ٢٣ ساڵ نارد، کە لە فێستیڤاڵی میوزیکدا بە دیل گیرا، کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا وتوویەتی: من وێران بووم و زۆر توڕەم.
کەسوکاری بارمتەکان لە چالاکییدان
ئۆپۆزسیۆن لە ئیسرائیل و بنەماڵەی بارمتە ئیسرائیلییەکان لە غەززە بەردەوامن لە ڕەخنەگرتن لە ناتانیاهۆ، بەگوێرەی میدیا ئیسرائیلییەکان، شەوی ڕابردوو هەزاران ئیسرائیلی لە سەرانسەری وڵات چالاکییان ئەنجامدا و خوازیاری واژۆکردنی ئاڵوگۆڕی بارمتەکان لەگەڵ تاقمە فەلەستینییەکان لە غەززە بوون، چالاکوانان؛ لە شارەکانی تەلئەبیب، حەیفا و ڕەهۆڤۆت زۆرێک لە ڕێگاکان گیراون.