کۆنگرەی ستار: ژنان دەبێ دەستکەوتەکانی شۆڕش بپارێزن
بەبۆنەی ١٢یەمین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەمووز، کۆنگرەی ستار ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە ژنان میراتی شۆڕشی ژنان بپارێزن.
ناوەندی هەواڵ
کۆنگرەی ستار بە بۆنەی ١٢ ساڵەی شۆڕشی ١٩ی تەمموزەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا جەخت لە پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش دەکات.
لەسەر ڕێبازی شەهیدان میراتی ژنان دەپارێزرێت
لە ڕاگەیەندراوەکەدا گیان بەختکردووانی شۆڕش، وەک ئارین میرکان، ڕێڤان، ئاڤێستا خاپور، بارین کۆبانێ، ئایلان، ڕێهات چاویش، یوسرا دەروێش، زەهرا بەرکەل، دایکە عەقیدە و هیند و سەدا، هێلین لێگەڕێن و زەینەب سارۆجان و هەموو شەهیدا بەبیر هێنرانەوە و بەڵێن درا کە میراتی ژنان بە ڕێبازی شەهیدان بپارێزن.
خەڵکی ناوچەکە بە پێشەنگایەتی ژنان سەریانهەڵدا
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا، کە ژنان پێشەنگایەتی شۆڕشیان کردووە، کرێکاران و مامۆستایان و هونەرمەندان ڕۆڵێکی بنەڕەتییان هەبووە، بەهۆیەوە شۆڕشی ١٩ی تەمموز گۆڕا بۆ شۆڕشی هۆشیاری و گۆڕانکاری لە هۆشیاریدا دروستکرد، کە تا ئێستاش بەردەوامە و ئێستا شۆڕش بووەته شۆڕشێکی سیاسی و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و هەموو توێژەکانی کۆمەڵگەی لە باوەش گرتووە.
بانگەوازێک بۆ ژنان
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، بانگەوازێک کرا بۆ بەرگریکردن لە ناوچەکە بە پێی فەلسەفەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ و خەبات بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد، هەروەها بانگەوازی لە ژنان کرا کە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان لە گۆڕەپاندا بن.