هیچ زانیارییەک دەربارەی ئەو چالاکوانەی مافی مرۆڤ لە ڤەنزوێلا نییە کە دەستگیر کراوە

لە کاراکاسی ڤەنزوێلا، ڕۆسیۆ سان میگەل، پارێزەری مافەکانی مرۆڤ و چوار ئەندامی خێزانەکەی کە دەستگیرکراون هیچ زانیارییەک دەربارەیان نییە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ڤەنزوێلا، ڕۆسیۆ سا میگەل، پارێزەری مافەکانی مرۆڤ لە کاتی گەشتێکدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سیمۆن بۆلیڤار لە کاراکاس دەستگیرکرا،  لە هەمان کاتدا، کچەکەی و هاوژینی پێشووی، لەناو چوار ئەندامی خێزانەکەیدان، کە دەستگیرکراون و چارەنووسیان نادیارە.

 

تارێک ساب، داواکاری گشتی ڤەنزوێلا ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، گوایە ڕۆسیۆ سان میگەل دەستی هەبووە لە پیلانگێڕی دژی مادورۆ. بەڵام سەرەڕای ئەوەی سێ ڕۆژ زیندانی کراوە، نازاندرێت خۆی و  خێزانەکەی لە کوێن.

 

داواکاری لە لایەن ٢٠٠ ڕێکخراوی کۆمەلگەی مەدەنییەوە

زیاتر لە ٢٠٠ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی نامەیەکی کراوەیان بڵاوکردەوە سەبارەت بە ونبوونی سان میگەل و چوار ئەندامی خێزانەکەیان. لە نامەکەدا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرا کە ئیدانەی دەسەڵاتدارانی ڤەنزوێلا بکەن و هەنگاو بنێن دژی بێسەروشوێن بوونی ئەو خێزانە.

 

"ئەوان لە کوێن؟ بەڵگەنامەی گونجاومان دەوێت"

یەکێک لە بنەماڵەی سان میگەل کە بۆ ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس قسەی کردووە ئاماژەی بەوەکردووە، نیگەرانن سەبارەت بە خزمەکانیان، نازانن زیندوون یان نا،  نازانن چییان بەسەر هاتووە و لە کوێن، هەربۆیە داوای زانیاری دەکات دەربارەی سان ڕۆسیۆ سان میگێل و خێزانەکەی.

 

لە لایەکی دیکەوە، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بۆگۆتا بەیاننامەیەکی لەسەر ئەو بابەتە بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند نیگەرانە سەبارەت بە دەستگیرکردنی ڕۆسیۆ سان میگەل، ئەکتەرێک لە خەباتی دیموکراسیدا، هەروەها داوای لە نیکۆلاس مادرو، سەرۆکی ڤەنزوێلا کرد ئەرکەکانی جێبەجێ بکات.