پەیامی ژنان: ڕاپەڕینی ژنان وەڵامێکە بۆ گۆشەگیری

ئەو ژنانەی کە ئامادەی سیمیناربوون دژ بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تیشکیان خستە سەر ئەوەی کە ژنان بە فەلسەفەی ئۆجالان بۆ ژنان و ژیان و ئازادی، یەکگرتوویی خۆیان بنیاد نا و وتیان: ئەم ڕاپەڕینەی ژنان وەڵامدانەوەیەکە بۆ گۆشەگیری.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە-ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ماوەی ٣٠ مانگە لە زیندانی جۆری ئیمراڵی F لەژێر گۆشەگیری توندایە، پارێزەرانی دادگای گەلی حەسەکە سیمینارێکیان لەگەڵ کۆنگرەی ستار و نوسینگەی ژنانی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (TEV-DEM) لە دژی گۆشەگیری توندی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ناوەندی بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە گەڕەکی تل حەسەکە ئەنجامدا.

 

سیمینارەکە کە بە بەشداری نزیکەی ٨٠ ژن لە ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕێکخرا، بە دوو بەش بەڕێوەچوو، یەکەم بابەت لەسەر ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دووەمین بابەتی گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بوو، ژنانی ئامادەبووی سیمینارەکە گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بە گۆشەگیری لە سەر بوونی کۆمەڵگەی ئازاد و ژنی ئازاد پێناسە کرد.

 

"ئەو دەستکەوتانەی بەدەستهاتوون ئەنجامی کارەکانی ڕێبەر ئۆجالانە"

بەشیرە جەمال دین، هاوسەرۆکی یەکێتی گشتی پارێزەران لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لە سیمینارەکەدا ئامادە بوو، جەختی لەوە کردەوە گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گۆشەگیرییە لەسەر بوون و فەلسەفەی ئازادی و وتی: فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان بوونی ژنانی زیندوو کردەوە، لە منداڵییەوە هەوڵی داوە ژنان لە کۆیلایەتی و توندوتیژی ڕزگار بکات، هەوڵەکانی ئەو ئێستا گەورەترین نموونەی ئەوەیە کە ئێمە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەژێر سیستمێکی فەلسەفە و هاوسەرۆکایەتیدا خۆمان بەڕێوەدەبەین وڕێکدەخەین، ئەو دەستکەوتانەی ژنان لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا بەدەستیانهێناوە لە ئەنجامی کار و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالانە، لەبەر ئەوە، ئەوان گۆشەگیری لەسەر کەسایەتییەکەی ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی ڕێگری لەم فەلسەفەیە بکەن، لەبەر ئەم هۆکارە، لە لایەکەوە هێرش و لە لایەکی دیکەوە گۆشەگیری بە مەبەستی ڕێگریکردن لە فەلسەفەی ئۆجالانە.

 

"هەڵوێستی ژنان وەڵامێکە بۆ گۆشەگیری"

بەشیرە جەمال دین لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بیرۆکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە سەرتاسەری جیهاندا بڵاو بووەتەوە،ژنان لە ڕێگەی فەلسەفەی ئەوەوە ڕاپەرین بۆ ئازادی خۆیان و یەکێتی خۆیان بنیاد نا، ڕاپەڕین وەڵامدانەوەیەکی گەورەیە بۆ گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بە ڕاپەڕینەکانیان، ژنان بەڵێن دەدەن کە هیچ بەنداوێک ناتوانێت لەبەردەم بیرکردنەوە و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالاندا بوەستێت.

 

"ئامانج لە گۆشەگیری لەناوبردنی نەتەوەی دیموکراتیکە"

بێریڤان محەمەد، ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئیدانەی سیاسەتی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی کرد و وتی:  فەلسەفەی ڕێبەر ڕێگای ئێمە ڕووناک دەکاتەوە، تا ئەو کاتەی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەدی بهێنرێت، ئێمە لەسەر پێی خۆمان دەبین و لە چالاکییەکان بەردەوام دەبین، گۆشەگیری بە ئامانجی تێکشکاندنی نەتەوەی دیموکراتیک و ڕێگریکردنە لە ئازادیی ژنان.

 

"دەیانەوێت ڕێگری لە گەشەی ژنان بکەن"

سیلاڤا ئەحمەد، ئەندامی نوسینگەی ژنانی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (TEV-DEM) ئاماژەی بەوەکرد، بە ئامانجگرتنی ژنانی پێشەنگی شۆڕشی ژنان بەردەوامی پیلانگێڕییە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: سیاسەتێکی پیس لە دژی ژنان لەلایەن هێزە هەژموونییەکانەوە جێبەجێ دەکرێت، ئەوان دەیانەوێت ڕێگری لە گەشەی ژنان بکەن لە هەموو بوارەکاندا، بە ئامانجگرتنی پێشەنگەکانی شۆڕش بەشێکە لەو سیاسەتە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا سیلاڤا ئیدانەی بێدەنگی دژ بە گۆشەگیری کرد و داوای لە ڕێکخراوەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد بە ئەرکەکانیان هەستن و ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.