جۆرێکی سروشتی بەکتریا کە مەلاریا لە مێشوولەوە بۆ مرۆڤ دەگوازیتەوە دۆزراوەتەوە

زاناکان جۆرێکی سروشتی بەکتریایان دۆزیوەتەوە، کە یارمەتیدەرە لە گواستنەوەی مەلاریا لە مێشوولەوە بۆ مرۆڤ.

ناوەندی هەواڵ

 

نەخۆشی مەلاریا ساڵانە نزیکەی ٦٢٠ هەزار کەس دەکوژێت، کە زۆربەیان منداڵی خوار تەمەن ٥ ساڵن، ڤاکسینەکان ئێستا گەشەیان پێدراوە، بەڵام هێشتا لە قۆناغە سەرەتاییەکانی بەردەستبووندان لە ئەفریقا، مەلاریا هەموو خولەکێک منداڵێک دەکوژێت، پێشکەوتنێکی بەرچاو لە کەمکردنەوەی باری جیهانی مەلاریا بەدیهاتووە، بەڵام پێویستی بە ئامرازی نوێ و داهێنەرانە هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوە.

 

توێژەران ئاماژە بەوەدەکەن ئەم بەکتریا سروشتییە لەوانەیە ئامرازێکی نوێ بێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی یەکێک لە کۆنترین نەخۆشییەکانی جیهان کە ساڵانە ٦٠٠ هەزار کەس دەکوژێت.

 

لە ئێستادا تاقیکردنەوەکان بۆ هەڵسەنگاندنی سەلامەتی لە جیهانی ڕاستەقینەدا بەڕێوەدەچن، زاناکان لە دامەزراوەیەکی توێژینەوە لە ئیسپانیا، کە لەلایەن کۆمپانیای دەرمانسازی "جی ئێس ئێک"ەوە بەڕێوەدەبرێت، ئەم دۆزینەوەیەیان ئەنجامدا دوای ئەوەی تێبینی ئەوەیان کرد، کۆمەڵێک مێشوولە کە بۆ پەرەپێدانی دەرمان بەکاردەهێنرێن وازیان لە هەڵگرتنی مەلاریا هێناوە.

 

لێکۆڵینەوەی زیاتر دەریخستووە کە جۆرێکی دیاریکراوی بەکتریا (TC1) کە بە شێوەیەکی سروشتی لە ژینگەدا هەیە، گەشەی مشەخۆرەکانی مەلاریای لە ڕیخۆڵەی مێشوولەکان ڕاگرتووە، زانیارییە نوێیەکان کە لە گۆڤاری زانستدا بڵاوکراونەتەوە ئاماژەیان بەوەکردووە، بەکتریاکان دەتوانن باری مشەخۆری مێشوولە بە ڕێژەی ٧٣%کەم بکەنەوە، کاتێک بەکتریاکە کاردەکات بە دەردانی گەردیلەیەکی بچووک کە ناسراوە بە هارمان، ڕێگری لە قۆناغە سەرەتاییەکانی مشەخۆری مەلاریا دەکات کە لە ڕیخۆڵەی مێشوولەدا گەشە دەکات.

 

لە ئێستادا تاقیکردنەوەی زیاتر لە دامەزراوەیەکی توێژینەوەی کێڵگەیی بە ناوی MosquitoSphere لە بورکینا فاسۆ بەڕێوەدەچێت، بۆ هەڵسەنگاندنی ئەوەی کە بەکارهێنانی هارمان لە ئاستی جیهانی ڕاستەقینەدا چەندە کاریگەر و سەلامەت دەبێت، هیوا ئەوەیە کە بە پەرەپێدانی ئەم دەستێوەردانە لەسەر بنەمای بەکتریا بۆ بەرهەمێک، زاناکان لەوانەیە بەمزووانە ئامڕازێکی دیکەیان هەبێت لە سندوقەکەدا دژی یەکێک لە کۆنترین نەخۆشییەکانی جیهان.