"شۆڕشی ۱۹ی تەمموز ژیانێکی نوێی بە ژنان بەخشی"

لەیلا ئەحمەد، شانۆکار، ئاماژە بەوە دەکات، شۆڕشی ۱۹ی تەمموز ژیانێکی نوێی بە ژنان بەخشی و دەڵێت: بزووتنەوەی ژنان، وەک لافاوی ئازادی بەرەو شۆڕش، باوەڕی هێز و ناسنامەی ژنانی بونیاد نا.

بەرچەم جودی

 

کۆبانێ- شۆڕشی ڕۆژئاوای ١٩ی تەمموزی ٢٠١٢ کە لە کۆبانێ دەستی پێکرد و لە شارەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڵاو بووەوە، هیوایەک بوو بۆ هەموو ژنان لە سەرتاسەری جیهان، شۆڕشی ڕۆژئاوا لە دژی سیستمی دەوڵەت-نەتەوە کە دەیویست مرۆڤایەتی لەناو ببات، هەموو مرۆڤی پاراست، لەیلا ئەحمەد، ئەندامی ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری باقی خدۆ و شانۆکار، باسی شۆڕشی ۱۹ی تەمموز و ئەزموونی ژنان دەکات.

 

"ژنان ڕەنجێکی گەورەیان داوە"

لەیلا ئەحمەد تیشکی خستەسەر نزیکایەتی گەلی کۆبانێ لە ژنان پێش شۆڕش و وتی: کۆمەڵگەی کۆبانێ خاوەنی تایبەتمەندییەکی فیوداڵی و خێڵەکیی بوو،  هەر لەبەر ئەوەشە کە ژنان ڕووبەڕووی چەندین کۆسپ بوونەتەوە، ژنان زۆر کاریان کردووە بۆ پاراستنی هۆشیاری و ژیانێکی ڕێکخراو، بەهۆی سنووری خێڵەکییەوە بۆ ژنان، ژنان زۆرترین مافە سروشتییەکانیان لەدەستدا، لە ئەنجامی ئەم تێگەیشتنەدا، ژنان لەناو ماڵەکانیاندا بۆ چاودێریکردنی منداڵان و کاری ماڵەوە زیندانی کرابوون، لە ژنان قەدەغەکرابوو کە بەشداری کۆبوونەوەی پیاوان بکەن و بەیەکەوە نان بخۆن، ژنان تەنها خزمەتیان دەکرد و ئەگەر بەتەنها بچوونایەتە دەرەوەی ماڵ بە نایاسایی دەبیندرا، مەرج بوو کە پیاوێکیان لەگەڵ بێت.

 

"شۆڕش ژیانێکی نوێی بە ژنان بەخشی"

لەیلا ئەحمەد، سەرنجی خستە سەر شۆڕشی ١٩ی تەمموز و وتی: شۆڕشی ١٩ی تەمموز ژیانێکی نوێی بە ژنان بەخشی، ئەو زوڵمەی دژ بە ژنان بووە هۆی ئەوەی کە شۆڕش وەک گڕکانێک لەباوەش بگرن، لەبەر ئەوەی ژنان جیاوازی ڕەنگ و جوانییان بۆ ئەم شۆڕشە بەخشی، ئێمەی ژنان پڕۆسەی شۆڕشمان وەک دەرفەتێک بینی و بەشدارییەکی چالاکانەمان کرد، دەتوانم بڵێم کە ئێمە بارودۆخی ژنانمان بە خەباتی خۆمان گۆڕیوە، ژنان سەرچاوەی ئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری، یەکسانی، جوانی و ژیانن، لەبەر ئەم هۆکارە ئێمە پێشەنگایەتی شۆڕشمان کرد.

 

"ژنان داهێنەری ژیان و ئازادین"

لەیلا ئەحمەد وتی: لە سەردەمێکەوە  کە ژنان بە "کەم" دەبیندران دەربازی سەردەمی ی فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" بوون، ئەمە یەکێکە لە بەرهەمەکانی خەبات و کاری ژنان و دەستکەوتێکی بەنرخە، بزووتنەوەی ژنان، وەک لافاوی ئازادی بەرەو شۆڕش، باوەڕی هێز و ناسنامەی ژنانی دامەزراند، ژنان داهێنەری ژیان و ئازادین، هەروەها دەتوانین ئەو ڕاستییە زیندوو بکەینەوە و جارێکی دیکە بە هۆی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانەوە ئەم ڕاستییە بخەینە ڕوو.