عەدالەت کایا: بە ڕێکخستن تێکۆشان زیاد دەکەین

عەدالەت کایا، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوزی ئامەد هەڵسەنگاندنی بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا کرد و وتی: بەبێ ئەوەی بێهیوا ببین، بە ڕێکخستن تێکۆشان زیاد دەکەین.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد- پڕۆسەی هەڵبژاردن کە لە ١٤ی ئایار لە تورکیا دەستیپێکرد، کۆتایی هات، لە باکووری کوردستان گرنگییەکی زۆر بە هەڵبژاردنەکان درا و شارەکانی هەرێمەکە زۆرترین دەنگیان لە هەڵبژاردنەکاندا هەبوو، لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا، کە پێشێلکاری و گومان و نیشانەی پرسیار لەخۆ دەگرت، هیچ جیاوازیەکی گەورە لە نێوان بەرهەڵستکاراندا نەبوو و گەلی کورد چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و داوای دیموکراسی و گۆڕانکارییان دەکرد، هەروەها سووربوونی خۆیان لەم هەڵبژاردنەدا نیشاندا، عەدالەت کایا، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوزی ئامەد باسی لە ڕەوشی دوای هەڵبژاردن و ئەو ڕۆڵەی کە هودا-پار دەیەوێت لە سیاسەت و پێشبینییەکانی دەربارەی داهاتووی ژناندا بگێڕێت، کرد.

 

عەدالەت کایا تیشکی خستەسەر گرنگی ڕێکخراوی ناوخۆیی، لێکدانەوەی سیاسەتی هودا-پار وەک دووڕوویی، ڕایگەیاند، سیاسەتی کەمال کلیچدارۆئۆغلو لە دوای ١٤ی ئایار چڕتر بووە و بووەتە خاوەن ناسنامەیەکی ڕەگەزپەرستی، ئەم بارودۆخە لەلای گەلی کورد بووەتە گفتوگۆ و جێی هەڵوەستەیەکی جددی.

 

"ئۆپۆزسیۆن بە نەژادپەرستی متمانەی خۆی لەدەستداوە"

عەدالەت کایا وتی: شتێک هەیە کە زۆر بە ڕوونی نیشانمان دەدات دەربارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، کۆمەڵگە بووە بە دوو سندوق، ئێمە هەڵبژاردنێکی شکستخواردوو دەبینین،لەبەر ئەوەی ئێمە ئەو چینانەی کە لە ئۆپۆزسیۆن و بلۆکی ئاکەپە-مەهەپە پێکهاتبوون زۆر بە توندی دەبینین، سیستمی ئاکەپە-مەهەپە هەموو سەرچاوە و ئۆرگانەکانی دەوڵەتی بەکارهێنا لە پرۆسەی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردندا، کاتێک ئێمە هەڵسەنگاندن بۆ ئۆپۆزسیۆن دەکەین لەسەر ئەم بابەتە، دەبینین کە سیاسەتێکی جددی بەڕێوە ناچێت، ئێمە ئەوەمان بۆ دەرکەوت، ئەو پڕوپاگەندەیەی کە لە هەڵبژاردنەکاندا ئەنجامی دابوو بەس نەبوو، بەتایبەتی کاتێک هیچ سیاسەتێکی نەبوو بۆ ئەوەی هەژاران و ئەوانەی لە بارودۆخی سەختدا دەژین لە گوندەکاندا بگرنە دەست، زەحمەتکردنی سیاسەتی كڵچدارئۆغڵو دوای ١٤ی ئایار و ناسنامە ڕەگەزپەرستییەکەی متمانەی لە ناو خەڵکدا لەدەستدا، ئەمەش کاردانەوەیەکی گەورەی دروستکردووە.

 

"پێویستە لەم هەڵبژاردنەدا وانە وەربگرین"

عەدالەت کایا ڕایگەیاند کە گەلی کورد لە هەردوو قۆناغەکەدا بە ڕوونی ناڕەزایەتی خۆیان لە سیستمی فاشیستی دەربڕیوە و وتی: زۆر بابەت هەیە کە دەبێت لەم پرۆسەی هەڵبژاردنەدا وانەی لێوەربگیرێت و ڕەخنەیان لێبگیرێت، لەم هەڵبژاردنەشدا زۆر شت فێربووین، پێویستە خۆشمان هەندێک وانە فێربین، دەمەوێت بڵێم ڕێکخراوه ناوخۆییەکان بەتایبەتی له بواری ڕێکخراوەیی دا گرنگن، ئەمە دەبێت بە هەموو لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بوترێت، چونکە پێویستە مۆدێلێکی نوێی ڕێکخراوەیی پەرە پێبدەن بۆ ئەوەی ئەو زەمینەیە بشکێنن کە بەهۆی دەستکاریکردنی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەوە دروست بووە.

 

هیچ شتێک بۆ گەلی کورد و ژنان نەگۆڕاوە

عەدالەت کایا ئاماژەی بەوەکرد، خەبات زیاد دەکەن بە پێوانەکردن و کێشانی هەموو ڕەخنە و کەموکوڕییەکان و نابێت خەڵک نائومێد بن، هیچ شتێک بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ گەلی کورد و ژنانی کورد لە هەڵبژاردنەکاندا نەگۆڕاوە و وتی: ئێمە سیاسەتی دۆڕانمان جێبەجێ کرد لەم پرۆسەیەدا، ڕێگای ئێمە ڕێگای سێیەمە و ئێمە دەزانین کە ئەم ستراتیژییە هاوبەشی خۆی هەیە لە نێوان خەڵکدا، بۆیە نابێت لەم قۆناغەدا نائومێد بین، ئێمە لە دژی ڕژێمی فاشیستی ئێستا تێکۆشانمان کردووە و ئێستا زیاتر بەردەوام دەبین لەم خەباتە.

 

"هودا-پار سیاسەتێکی دووڕوو بەڕێوە دەبات"

لە کۆتاییدا، عەدالەت کایا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو زمانە نەرمەی کە هودا-پار بەکاریهێناوە لە چوونە ناو ئەنجومەنەکەدا بۆ هیچ کەسێک ڕاستگۆ نییە و ئەو حزبەی کە بە توندوتیژی و کوشتنی دیاری نەکراوەوە گەیشتە ئەم ئاستە، سیاسەتێکی دووڕوویی نیشان داوە، ئێستا هودا-پار لە پەرلەماندایە، واتای بەدەستهێنانی هێزێکی سیاسی نییە، چونکە لە کۆمەڵگەدا هیچ وەڵامێکیان نییە، ئەو تێگەیشتنەی کە توندوتیژی لە ساڵانی نەوەدەکانەوە خۆی دروستکردووە بووەتە هۆی کوشتن و توندوتیژی دژ بە ژنان، ئەمڕۆ لە پەرلەماندا دەنگ دەدەن، خەڵکی کوردستان شایەتی ئەم توندوتیژییە گەورە بوون، ئەو کەسانەی خەباتیان گەیاندە ئەمڕۆ، کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا، بۆیە سیاسەتی ئەمڕۆی پەرلەمان سیاسەتێکی دووڕووانەیە.