بەرخۆدانی خەڵکی مەخموور لە ڕۆژی ١٢دا بەردەوامە
خەڵکی کامپی ئاوارەکانی شەهید ڕوستەم جودی-مەخموور ماوەی ١٢ ڕۆژە بە شەو و ڕۆژ بەرخۆدانی دژی هەوڵەکانی سوپای عێراق دەکەن، کە هەوڵی گەمارۆدانی کامپەکە دەدەن بە تەلبەند و دروستکردنی چاڵ.
مەخموور
لە ٢٠ی ئایارەوە سوپای عێراق هەوڵی گەمارۆدانی کامپی ئاوارەکانی شەهید ڕوستەم جودی-مەخموور بە دیواربەند و تەل دەدات، سەدان سەربازی بە زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی کارەوە ناردووتەوە دەوری کامپەکە، سوپای عێراق هێشتا لەسەر ئەم داوایە بەردەوامە، لە دژی ئەوەش خەڵکی مەخموور بە خۆڕاگرییەکی زۆرەوە بەردەوامن لە بەرخۆدانی،
ماوەی ١٢ ڕۆژە خەڵکی مەخموور چادری بەرخۆدانیان داناوە، شەو و ڕۆژ بەبێ پشوودان لە کەشوهەوای گەرمدا بەردەوامن لە ئێشکگری و بەردەوامن لە بەرخۆدانی، داوای ڕاگرتنی گەمارۆدانی کامپەکە دەکەن.