٣١ پەرلەمانتاری ژن لە پارتی چەپی سەوز دەچنە پەرلەمان

هەدەپە کە بەهۆی دۆسیەی داخستن بە لیستی پارتی چەپی سەوز چووە ناو هەڵبژاردنەکانەوە، بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان ٦٢ پەرلەمانتار دەنێرێتە پەرلەمان، بە گشتی ٣١ پەرلەمانتاری ژن لە لیستی پارتی سەوزی چەپ هەڵبژێردراون.

سەرپیل ساڤوملو

 

ناوەندی هەواڵ- دوێنێ ١٤ی ئایار هەڵبژاردنێکی مێژوویی له باکووری کوردستان و تورکیا به ڕێوەچوو، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکە چووە خولی دووەم و بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان بەپێی دوایین زانیارییەکان، پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" ٦٢ پەرلەمانتاری لەسەر لیستی پارتی سەوزی چەپ بەدەستهێناوە.

 

هەدەپە بەهۆی دۆسیەی داخستنەوە، لەسەر لیستی پارتی چەپی سەوز لە چوارچێوەی هاوپەیمانی کارو ئازادی بەشداری هەڵبژرادنی کرد، لە ٨١ پارێزگاوە کاندیدی دیاریکردو بەگوێرەی ئەنجامە نافەرمییەکان پارتی چەپی سەوز ١٠.٥٢% ی دەنگەکان کە دەکاتە ٦٢ پەرلەمانتار بەدەستبهێنێت، لە هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا، هەدەپە %۱۰ی ڕێژەی هەڵبژاردنەکانی تێپەڕاند و بوو بە سێیەم پارتی پەرلەمان.

 

٣١ پەرلەمانتاری ژن لە پارتی چەپی سەوز دەچنە پەرلەمان و دابەشبوونی ژنان بەپێی پارێزگاکان بەم شێوەیەیە:

ئیستانبوڵ ٤، ئیزمیر ۱، ئەدەنە ۱، ئاگری ۲، ئیلح ۲، چەولیک ۱، ئامەد ٤، ئەرزرۆم ۱، دیلۆک ۱، قەرس ۱، ماردین ۲، مێرسین ۱، موش ۱، ڕەحا ۱، شیرناخ ۲، وان ۳، دەرسیم ۱، هەکاری ۱، بەتلیس ۱.

 

هالیدە تورکئۆغڵو، کۆمەڵناس ژنێکە کە چەندین ساڵە لە بواری خەبات و سیاسەتی ژناندا کار دەکات،  لە ساڵی ١٩٨٥ لە ئامەد لەدایکبووە، دوای تەواوکردنی خوێندنی شارەکەی خۆی بەجێنەهێشت، بۆ ماوەی ٤ ساڵ وەک کۆمەڵناس لە سەنتەری ژنان کاری کردووە. بەشداری لە بەڕێوەبردنی سیاسەتی ژناندا کردووە،  لە ساڵی ٢٠١٦ دا، ئەو یەکێک بوو لەو کەسانەی کە بە فەرمانی یاسایی "KHK" دەرکرا،  بۆ ماوەی سێ ساڵ وەک ئەفسەری دیپلۆماسی و پەروەردە و ڕێکخراو لە پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان "DBP" کاری کردووە. لە ساڵی ٢٠٢٠ بەردەوام بوو لە کارەکانی وەک ئەندامی وەزیرانی هەدەپە لە پرۆسەی کۆنگرەی ناوەندی گشتی هەدەپە، هاووتەبێژی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی دیموکراتیک بوو.

 

لە کۆمەڵەی ژنانی ڕۆزاوە بۆ پەرلەمان

یەکێک لەو ژنانەی کە خەبات دەکات، عەدالەت کایایە چوارەم ئەندامی ئاسایی پارتی چەپی سەوز، سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆزا بوو، دەتوانین بڵێین کە هۆشیاری سیاسی ئێستای عەدالەت کایا، کە لە منداڵییەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەوڵەت بووەتەوە، لە ساڵانی نەوەدەکانەوە دامەزراوە، خوێندنی زانکۆی لە ئەنقەرە تەواو کردووە لە بەشی بەڕێوەبردنی گشتی و زانستی سیاسی، بۆ ماوەی ١٥ ساڵ وەک فەرمانبەر لە چەندین دامەزراوەدا کاری کردووە.، بەم دواییانە، لە تشرینی دووەمی ٢٠١٤، کاتێک سەرۆکی بەشی ژنان بوو لە شارەوانی گەورەی ماردین، لەژێر ڕژێمی ئۆهال گواسترایەوە، عەدالەت کایا بە بەشداریکردنی بزووتنەوەی ژنان سەرەڕای فشار و هەڕەشەکان لە کۆمەڵەی ژنانی ڕۆزا، بەردەوام بووە لە کارەکانی.

 

بۆ پاراستنی ئاشتی بەردەوامە

سەڤیلای چەلەنک، کاندیدی ڕێژەی ٦، لە زانکۆی ئەنقەرە لە فاکەڵتی ڕاگەیاندن بەشی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و سینەما مامۆستا بوو، لەبەرئەوەی واژۆکەری ئاشتی بوو لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ بە بڕیارنامەی سزای ٦٧٩ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، سەڤیلای چەلەنک بۆ ئامەد واتایەکی دیکەی هەیە، منداڵی خۆی لە ئامەد بەسەربردووەو لە نێوان ساڵانی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٤، سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمەڵگەی مەدەنی بووە، کە یەکێکە لە دامەزراوە مێژووییەکانی تورکیا لە بواری کۆمەڵگەی مەدەنیدا، سەڤیلای نووسەر و ئەکادیمی فێمێنیست کە ماوەیەکی زۆرە بەشداری لە خەباتی ژناندا کردووە، هەرگیز کۆڵی لە سووربوونی خۆی لەسەر خەباتی ئاشتی نەداوە.

 

جەیلان ئاکجا، کە خەڵکی ئامەدە، لە تەمەنی ٨ ساڵیدا ناچاربوو لە گوندەکەی خۆی لەگەڵ خێزانەکەیدا بڕوات، جەیلان کە ناوبەناو دەیتوانی بچێت بۆ ئەو گوندەی کە کۆچی لێوە کردبوو، ئاماژەی بەوەکرد بۆ خزمەتکردنی گوندەکەی خۆی کاندید کردووەو لە پەرلەمان دەبێتە دەنگی ژنان.

 

دەبنە نوێنەری بنەماڵەی شەنیاشار

ڕەحا ١٤ پەرلەمانتار دەنێرێتە پەرلەمان، کە ٤ کەسیان ئەندامی پارتی چەپی سەوزن، شارەزایان هەر لە سەرەتاوە نووسیویانە کە هاوسەنگی لە شارەکەدا دەگۆڕێت، ئەم هەڵبژاردنە مانایەکی دیکەی هەیە بۆ شارەکە و هەموو وڵات. هەروەها ئەو خەباتە بۆ دادپەروەرییە کە لەلایەن خێزانی شەنیاشارەوە ئەنجام دەدرێت، بەگوێرەی هەندێک، کاندیدکردنی بەکر بۆزداغ لەبەرامبەر بنەماڵەی شەنیاشار، بوومەلەرزە و لافاو و قەیرانی ئابووریی ڕۆڵێکی سەرەکی گێڕا لە کەمبوونەوەی دەنگەکانی ئاکەپە لە شارەکەدا، لە پارتی چەپی سەوز میتحات سانجار، عومەر ئۆجالان، دیلان کونت ئایان و فەریت شەنیاشاریان نارد بۆ پەرلەمان.

 

دیلان کونت ئایان لە ساڵی ١٩٨٩ لە ناوچەی وێرانشەهیر لە ڕەحا لەدایکبووە و دەرچووی کۆلێژی یاسا لە زانکۆی کولتووری ئیستەنبوڵە، بۆ ماوەیەک وەک پارێزەر لە ڕەحا کاری کردووە، بەردەوام بوو لە کارەکەی وەک بەشێک لە هاوسەرۆکی لقی کۆمەڵەی پارێزەرانی میزۆپۆتامیا لە ڕەحا، کۆمیسیۆنی مافەکانی ژنان لە کۆمەڵەی پارێزەرانی ڕەحا، ماڵی پشتیوانی ژنانی ڕەحا، لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لە وان پارێزەری دەکات، هەروەها ئەندامی دەستەی بەڕیوەبەری کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی (ÖHD) و سەرۆکی دەستەی چاودێری کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی لقی وان بووە، لە ساڵی ٢٠٢١ەوە سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی وان ستارە، ئەندامی دەستەی جێبەجێکاری کۆمەڵەی پارێزەرانی وان و ئەندامی دەستەی جێبەجێکاری کۆمسیۆنی مافەکانی ژنان لە کۆمەڵەی پارێزەرانی وانە.

 

سێڤدا کاراجا

لە دیلۆک، پارتی چەپی سەوز سێڤدا کاراجای وەک پاڵێوراو دەستنیشان کرد، سێڤدا کاراکا، کە لە ساڵی ١٩٨٤ لە ئەدەنە لە خێزانێکی کرێکاری جلوبەرگ لەدایک بووە، دەرچووی زانکۆی تەکنیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (METU) بووە لە بەشی زانستی سیاسی و بەڕێوەبردنی گشتی، سێڤدا هێشتا خوێندکار بوو لە ڕۆژنامەی ئەڤرنسەل و دەستی کرد بە ڕۆژنامەوانی، هەروەها بەشداربوو لە دامەزراندنی تەلەفزیۆنی حەیات، دوای ئەوە بووە بە ئەندامی هەماهەنگی پەخشی تەلەفزیۆنی ئەنقەرە، هەروەها پێشکەشکار و ڕێکخەری بەرنامەی "ئەمەک ڤێ گوڵ"ە، لە ساڵی ٢٠١٠ەوە سەرنووسەری گۆڤاری ئەمەک ڤێ گوڵ بووە، کە وەک پاشکۆیەکی ژنان بۆ ڕۆژنامەی ئەڤرنسەل بڵاوکراوەتەوە. هەروەها یەکێکە لە نووسەرەکانی ڕۆژنامەکە.

 

 

سێ نوێنەر لە شرناخ

لە هەڵبژاردنەکاندا سێ ئەندامی پارتی چەپی سەوز لە شرناخ هەبوون، کە دوویان ژنن، نەورۆز ئویسال لە جزیرە گەورە بووە، تا دواناوەندی لە جزیرە خوێندوویەتی و دواتر کۆلێژی یاسای لە زانکۆی ئیستەنبوڵ تەواو کردووە. بەشداری کردووە لە کاری ڕۆشنبیری و لاوان لە سەنتەری کەلتووری مەم و زین، نەورۆز ئویسال وەک پارێزەرێک ناسرا بەهۆی لێدوانەکانی و کارەکانی لە دژی گۆشەگیری.

 

ژنێکی دیکە کە لە شرناخ هەڵبژێردراوە ئایشەگوڵ دۆغان، کچی ئۆرهان دۆغان، پەرلەمانتاری DEPیە، هەروەها ئایشەگوڵ دۆغان، کە لە فەڕەنسا خوێندویەتی، وەک ڕۆژنامەنووسێک بەرنامەی لەسەر کێشەی کورد دروستکردووە، کە گەورەترین کێشەی تورکیایە.