بەرخۆدانی ژنان لە ئێران سەرکەوت، قاوشی هەشتەم داخرا

موژگان ئیلانڵو، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ کە بۆ ماوەیەک لە زینداندا بوو ئاماژەی بەوەکرد، قاوشی هەشتەمی زیندانی قەرچەک کە بە بەرخۆدانی ژنان و ئەشکەنجەدانی ژنان ناسراوە داخرا و وتی: ئەم سەرکەوتنەمان پیرۆز دەکەین.

ناوەندی هەواڵ

 

موژگان ئیلانڵو، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ، کە پشتیوانی لەو ڕاپەڕینە دەکات لە ١٦ی ئەیلولەوە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەریهەڵداوە، لە هەژماری میدیا دیجیتاڵییەکەی خۆیدا ڕایگەیاند، قاوشی هەشتەمی زیندانی قەرچەک بە بەرخۆدانی ژنان داخراوە.

 

بڵاوکراوەکەی موژگان ئیلانڵو لەبارەی داخستنی قاوشی ٨ەمین بەم شێوەیەیە:

"بەندی هەشتی زیندانی قەرچەک داخرا!

 

ئەگەر ئەم ڕستەیە تەنها هەواڵێکی ئاسایی بێت بۆ هەموو خەڵک، مانای جیاوازی هەیە بۆ ئێمە، بۆ ئێمەی ژنی زیندانی کە لە یەکێک لە ترسناکترین زیندانی سەردەمەکانی مێژووی هاوچەرخدا (جگە لە شەستەکان) بە ناوی بەندی هەشتی زیندانی قەرچەک، زیندانی کراوین، زیندانێک کە ئاو و هەوا و پاکوخاوێنی تێدا نییە.

 

ڕاڕەوێک کە بە هۆی زۆری قەرەباڵغییەوە دەنگ بە دەنگ ناگات، تەنیا زنجیرە فیلمە ترسناکەکان کە خەڵکێکی زۆر لە ژینگەیەکی داخراودا بەدەوری خۆیاندا لول دەخۆن، لەگەڵ ئەو زیندانەدا هاوشێوە بوون.

 

هەموو ڕۆژێک ئێمە بەرپرسیار بووین لە کۆنترۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی مێروو لە قژی کچە ترساوەکانی بەشی هەشت، بەرپرسیار بووین لە جیاکردنەوەی نەخۆشە تووشبووەکان لە هەمووان، ئەو کەسەی بەرپرسی دابەشکردنی بەشەخۆراک کە خۆراکی بە شەرمەوە دەدا پێمان، دەیوت: ببەخشن ئەم مەنجەڵە بچووکەیان پێداوین لە نێوان ١٦٠ کەسدا دابەشی بکەین.

 

ڕۆژانی ماتەمینی و گریان و نائومێدی کچە بچووکەکان، ڕۆژی لەدایک بوونی نۆزدە و بیست ساڵ، ئەو کچەی کە سێ شەو پێش زەماوەندەکەی هێنرا و ئێمە لە زینداندا خەنەبەندانمان بۆ کرد، ئەوەی بەسەر ئێمەدا هاتووە بۆ کاتێکی تر باسی دەکەین، بەڵام هەواڵەکە هات کە "بەشی هەشت داخراوە" و ئەمڕۆش ئاهەنگی ئەم سەرکەوتنەمان گێڕا.

 

ئاهەنگی بەرخۆدانی نەوەیەکی ژنان کە چیرۆکیان هەیە بۆ گێڕانەوە و شیعر بۆ نووسین و نهێنی بۆ ئاشکراکردن...

 

پێکەوە لەگەڵ ژنانی "بەندی دووی ئەلف" لە زیندانی ئەڤین...بیرهێنانەوەی ئەو ڕۆژە تاریک و ساردانەی کە کاشی و بەردی ژوورەکەمان ئەژمارد بۆ ئەوەی ئاگایی کات و شوێن لەدەست نەدەین، بیرهێنانەوەی گۆشەی ساردی ژووری تاکەکەسی، بیرهێنانەوەی ئەو شەو و ڕۆژانەی کە تامەزرۆی بینینی ئاسمان بووین و لە پەنجەرەی لکێنراو بە سەقفی ژوورەکەوە بۆنی یەکەم بارانی پاییزمان دەکرد، بیرهێنانەوەی دەنگی ئەو باڵندە کۆچبەرەی کە لەپشت چاوبەستەکانەوە لە هەوادا و لە خەودا پەیاممان بۆ خێزانەکانمان دەنارد تا بفڕێت و لەگەڵ خۆیان بیبەن، بیرهێنانەوەی چاوی تەڕی بەندکراوەکان و دەستبەندە قورسەکان کە بە مەچەکی لاوازمانەوە بەستراون، سوپاس بۆ بەدیهاتنی خەونی یەکتربینین لە ژێر ئاسمانی شارەکەی خۆمان...تاران...و هەموو ئەو خەونانەی کە لە قاوشەکەدا بینیمان و بەڵێنمان دا کە ئەگەر ئازاد بین یەکێکیان ڕۆژێک لە شەقامەکانی تارانی خۆشەویستمان لە باوەشمان دەگرت، ئەمڕۆش یەکترمان لە باوەش دەگرت ..قورس و گەرم...

 

جگە لەوەش یەڵدا معیری لە دڵمدا ئازیز بوو، کە زوو ڕۆشت

شوێنی هاوڕێ زیندانیکراوەکانمان لە زیندانی ئەڤین ئازاد بکەن.

ژن، ژیان، ئازادی

زیندانیانی سیاسی ئازاد بکەن