"بە دەستگیرکردن دەستبەرداری ڕێگای ڕاستی نابین"

نشمیە گولەر، ڕۆژنامەنووس ئاماژەی بەوەکرد لەکاتێکدا هەڵبژاردن نزیک دەبێتەوە دەستگیرکردنی زیاتر لە ١٠٠ کەس، لەنێویاندا ڕۆژنامەنووس هەیە، ڕێکەوت نییەو وتی: بە دەستگیرکردن دەستبەرداری ڕێگەی ڕاستی نابین.

مەدینە مامەدیۆغڵو

 

ئامەد- ئۆپەراسیۆنەکەی دوێنێ کە لە ناوەندی ئامەد دەستیپێکرد، لە ٢١ پارێزگا ئەنجامدرا و ڕۆژنامەنووس قادری ئەسەن، سەرنووسەری ڕۆژنامەی خۆبوون، عوسمان ئاکین،سەرنوسەری یەنی یاشام، ڕۆژنامەنووس عەبدولڕەحمان گۆک، ئەحمەد کانبال، میکایل باروت، محەمەد یاڵچن، محەمەد شا ئۆروچ، بێریتان جانۆزەر، ساڵح کەڵەش، ڕەمزی ئاککایا، عارف ئاککایا، زیاتر لە ١٠٠ کەس دەستگیرکران، لەنێویاندا هونەرمەندان و پارێزەرانیش هەن.

 

بەپێی زانیارییەکان، دەستگیرکراوەکان بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر قەدەغەی چاوپێکەوتنیان لەسەر جیبەجێکراوە، چەندین کەسی دیکەش وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەکان بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دراوە، ئەوە لە کاتێکدایە سەرەڕای ئەو ئۆپەراسیۆنە، لە ماوەی ساڵێکدا سێ ئۆپەراسیۆنی دژ بە ڕۆژنامەنووسان ئەنجامدرا.

 

ئەوە ڕاست نیه 

نشمیە گولەر، سەرنوسەری ژن نیوز بو وتنی "ڕۆژ ڕۆژی ڕاستییە"، ئاماژەی بەوەدا کە ئۆپەراسیۆنەکانی دەستگیرکردن کە پێش هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار ئەنجام دراون کارێکی ڕاست نییەو حکومەت ئاسوودە نییە بە دەرکەوتنی پشتیوانی پارتی چەپی سەوز لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی ئازادەوە لە پارێزگا کوردییەکاندا.

 

"بە دەستگیرکردنی نوێ دەیانەوێت چاوەکانمان بترسێنن"

نشمیە گولەر ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە لە ساڵی ڕابردوودا سێ ئۆپەراسیۆنی جیاواز لە دژی ڕۆژنامەنووسان ئەنجامدراوو و وتی: ئێمە دەبینین کە ٢٦ لە هاوڕێکانمان لە زینداندان و هێشتا دانیشتن دادگایان ئەنجام نەدراوە، دەیانەوێت بە دەستگیرکردنی نوێ چاوەکانمان بترسێنن، کاتێک سەیری ئەو تۆمەتانە دەکەین، دەبینین کە هەوڵەکان تەنها بۆ ئەوەی کاری ڕۆژنامەنووسی وەک تاوان ببیندرێت، بەڵام ئێمە دەزانین ئەو هەوڵانە شکستیان هێناوە، ئێمەی ڕاگەیاندنکاران کە ئاڵای هاوڕێکانمان هەڵگرتووە بەردەوامین لە نەریتی ڕۆژنامەگەریی قووڵی ئازاد، ئێمەی میراسی گوربەتەلی ئەرسۆس، نوژیان ئەرهان، دەنیز فیرات و ناگیهان ئاکارسەلمان هێشتووەتەوە، ئێمە واز لەم ڕێگای ڕاستییە ناهێنین.

 

"دەیانەوێت لە هەڵبژاردنەکان سەربکەون"

نشمیە گولەر ڕایگەیاند کە دۆسیەکانی پارێزەران و هونەرمەندانی شانۆ و ڕۆژنامەنووسانی زیندانیکراو بە فشارخستنە سەر کلیلی "تیرۆریزم"، بۆ ڕۆژنامەوانان پێشکەش کرا، حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە دەیەوێت لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، بەڵام خەڵک هەڵبژاردنەکانی داهاتوو وەک هەڵبژاردنی بوون و نەبوون دەبینن.

 

"پێویستە کاردانەوەکان لە مەیدانەکان بە باشی ببیندرێن"

نشمی گولەر ئاماژەی بەوەکرد خەڵکی دیموکراتیک دەزانن کە ڕۆژنامەوانان ڕاستی خەڵکی ناوچەکە نیشان دەدەن و پارێزەرەکان لەگەڵ ئەو کەسانەدان کە لە هەموو دەرفەتێکدا داوای دادپەروەری دەکەن و هونەرمەندان زمان و کلتووری دایکیان دەربڕیوە، وتیشی: هەرچەندە حکومەت هەوڵدەدات هەڵبژاردن لەمە لاببات، بەڵام دەبێت ئەوە ببینێت کە کاردانەوەکان لە ناوچەکەدا لە زیادبووندایە و دەنگی ئەوانەی دەڵێن "دەوڵەت لەکوێیە، دەوڵەت بوونی نییە" ناتوانرێت کەم بکرێتەوە.

 

"بەردەوام دەبین لە گێڕانەوەی راستییەکان"

نشمی گولەر، وتیشی: ڕۆژەکە ڕۆژی پاراستنی ڕاستی و بوونە. تەنانەت ئەگەر هیچ ئامرازێکیش نەبێت کە بتوانین بەکاری بهێنین بۆ ئەوەی ڕاستی بڵێین لە هەرکوێیەک بین، ئێمە بە دەم و وتن خەڵک ئاگادار دەکەینەوە، واز لە ڕێگای ڕاستی ناهێنین، بەردەوام دەبین لە گەیشتن بە خەڵک لە هەموو شوێنێک.