ئایا چەند چلە و چەند ناڵە دەتوانێت ماتەمینی هەزاران کەس هەڵبگرێت...؟

ئەشخان یڵماز بە وشەی "بەڵام بۆ نامرم" سنگی دەکووتێت و بۆ کوڕەکەی و خێزانەکەی، کە لە ژێر وێرانەدان، شین دەگێڕێت، ئەو ژنانەی ماتەمینی ساڵانێک ئازار دەگێڕن، دەڵێن: تەم لە دەوروبەری سەمسور هەیە، تەنها تەم هەیە.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

سەمسور- بەپێی بیروباوەڕی ئایینی بۆ ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە تەعزێ- ماتەمینی بەڕێوەدەچێت، پاشان کاتێک چل ڕۆژ تێپەڕی، سەرلەنوێ شین دەگێڕدرێت و خواردن دابەشدەکرێت و سەردانی گۆڕستانیش دەکرێت، ئەم چلەیە وەک کۆتایی ماتەمینی سەیر دەکرێت.

 

٤٠ ڕۆژ بەسەر بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات لە سامسور تێدەپەڕێت، کە دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ژنان سەردانی گۆڕستانیان کرد و مەراسیمی ماتەمینی چلەیان کردەوەم یەکێک لە ژنەکان دەڵێت: دەمەوێ بپرسم; چەند فرمێسک ئەم ماتەمینە لادەبات، چەند ناڵە ئەم ئازارە ڕوون دەکاتەوە؟

 

هاوارکردن بۆ هاوکارییەکان بە ناڵین دەگۆڕێت

نیوەی شارەکە وێران بوو و هەزاران باڵەخانە ڕووخان، بەپێی خەمڵاندنەکان لە ٦ی شوباتەوە هیچ شتێک نەگۆڕاوە لەو شارەدا، کە زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و گۆڕستانەکانیش پڕ بوون. کەشێکی ماتەمینی لە سەرانسەری شارەکەدا هەیە کە ئەو هاوارە بۆ یارمەتی کە لە ڕۆژانی سەرەتاییدا بەرز دەکرایەوە، ئێستا بووەتە گریان، کەسانێک کە بەهۆی نەبوونی پشتیوانییەوە، بە دەستی خۆیان گۆڕەکانیان هەڵکەند و ئازیزانیان دەرهێنا، تەنانەت کاتیان بۆ ماتەمینی ئازیزانیان نەبوو، هەزاران کەس کە سێ ڕۆژ و سێ شەو برسی و تینوو بوون، بەهۆی ئەو یارمەتییەی کە نەهات و ئەو یارمەتییەی کە ڕێگرییان لێکرابوو، چەند ڕۆژێک لەبەردەم وێرانەکاندا مانەوە، بەبێ ئەوەی فرمێسکەکانیان وشک بێتەوە.

 

"حەسرەتەکانیان بە ژمارەی سەر گۆڕەکان خاڵی دەکەنەوە"

خێزانەکان کە هەندێکیان پێنج و هەندێکیان هەشت و هەندێکیشیان کە لە یەکەم ڕۆژدا تەرمەکانیان دەرهێنرا، ئێستا بە ژمارەی سەر گۆڕەکان حەسرەتەکانیان خاڵی دەکەنەوە، ماتەمینی هەر خێزانێک ئازار و نیگەرانییەکی جیاوازی تێدایە. ئەو ژنانەی کە تا ئێستاش لە ناو خۆیاندا ماتەمینی دەگێڕن و دەرفەتی ماتەمینییان نەبووە، بیر لە ماڵ و منداڵەکانیان دەکەنەوە، ئازارەکانی خۆیان لەو شوێنانەی ماتەمینی تێدا دەگێڕدرێت، ئەو ژنانەی جلی ڕەشیان لەبەردایە، بە گریانەوە ئازاری ئازیزەکانیان باس دەکەن و دەڵێن "ئەم ئازارە چارەسەر نابێت، نە لەبیر دەکرێت" لە زمانمان دەرباز نابێت، نە چاومان، نە لە گوێمان.

 

خاوەنی یەکێک لەو پرسانە ئەشخان یڵمازە کە خێزانێکی ٥ کەسی لە کوڕ و بووک و ٣ نەوەکەی لەدەستداوە، چەندین ڕۆژ لەسەر وێرانەکان ماوەتەوە تا دەنگی یەکێکیان ببیستێت، دەڵێت: نازانم ئەو برینانەی کە ئەوانی لەدەستدا لە کوێوە بوو، چ ئازارێک ئەوانی لەدەستدا،؟، کوڕەکەم و هاوسەرەکەی و سێ نەوەکەم گیانیان لەدەستدا، ٥ کەس لە خێزانەکەم گیانیان لەدەستدا، لە ژێر بوومەلەرزەدا بوون، لە ژێر وێرانەدا بوون، هەموو بریندارەکان گیانیان لەدەستداوە.

 

"تا مردن ئەم ئازارە لەبیر ناکەین"

زاهید ڕەنجبەر دەڵێت: نەک ٤٠ ڕۆژ تەنانەت ٤٠ ساڵیش ئەم ئازارە لەبیر ناکرێت، خوشک و برا مرد، دایک مرد، خاڵۆ مرد، کوڕ مرد، کەس نەما، ئازارێکی زۆر زۆر گەورە بوو، دەوڵەت یارمەتی ئێمەی نەدا، تەرمی کەسوکارمان چەند ڕۆژێک لە ژێر داروپەردوودا مایەوە. ئازارێکی زۆر زۆر گەورە بوو، لە هەندێک خێزان ٣ کەس گیانیان لەدەستداوە، لە هەندێک خێزان ٦ کەس گیانیان لەدەستداوە. کەس لە بنەماڵەدا نەماوە، کەس نەماوە. هیچ کام لە ئێمە ئەو ڕۆژە لەبیر ناکەین، ئێمە تەنها دەگرین و دەگرین، سییەکانی هەمووان سووتاون، تا مردن ئەم ئازارەی ناو دڵمان لەبیر ناچێتەوە، ئەگەر دوای ئەمە شتێک هەبێت چی بڵێم؟ لە دەوروبەری سەمسور تەم هەیە، تەنها تەم هەیە.