دۆخی نەخۆشخانەکان دوای بوومەلەرزەکە کارەساتبارە

ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە نەخۆشخانەی سەمسورەوە بۆ دەزگاکەمان نێردراوە، نیشانی دەدات کە دۆخی هاوڵاتیان چۆنە و کارمەندێکی تەندروستی لە هاتای دەڵێت: ئەو دیمەنانەی بینیم ئازاری دڵیان دام.

ساریا دەنیز

 

ناوەندی هەواڵ- ئەو بوومەلەرزەیەی لە مەڕەش و دیلۆک ڕوویدا، وێرانکارییەکی گەورەی لە زۆرێک لە شارەکاندا بەدواداهات، گەل بە تواناکانی خۆیان هەوڵی مانەوە دەدەن و لە هەوڵی ڕزگاکردنی ئەو کەسانەدان کە لەژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە.

 

لە بوومەلەرزەکەدا بینا گشتییەکان، باڵەخانەی نیشتەجێبوون و نەخۆشخانەکانی وێرانکردووە، کارمەندانی تەندروستیش بوونە قوربانی بوومەلەرزەکە، ئەمەش وێنەیەکی تەواو جیاواز بوو.

 

لە نەخۆشخانەی سەمسور ژمارەیەکی زۆر بریندار هەیە

لە شاری سەمسور، دەسەڵاتداران ڕایگەیاند کە ١٠٠ باڵەخانە وێران بوون. باس لەوە دەکرێت کە سەدان کەس لە شارەکەدا لە ژێر وێرانەدان، ئەو دیمەنانەی کە لە نەخۆشخانەی دەوڵەتیی سامسورەوە گەشتووەتە نوژنها، دۆخی خراپی هاوڵاتیان نیشاندەدات کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە برینداربوون، بەهۆی زۆری بریندارانەوە لەسەر زەوی چارەسەر دەکرێن، پەڵەی خوێن لەسەر دیوارەکان و پاشماوەی بەجێماوی سەر زەوییەکە دۆخی ناهەمواری نەخۆشخانەکە دەردەخات، جگە لە کەمی کارمەندانی تەندروستی، نەبوونی ئەفسەرانی ئەمنی لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا جێگەی سەرنجە.

 

میدیا ناتوانێت دۆخی ڕاستەقینە نیشان بدات

هاتای یەکێکە لەو شارانەی کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە لە بوومەلەرزەکەدا، چونکە زۆربەی بینا گشتییەکان زیانیان بەرکەوتووە و وێران بوون، شارەکە لە یەکەم ساتەوەختی بوومەلەرزەکەوە چاوەڕێی هاوکارییە و ڕووبەڕووی کارەساتی گەورە بووەتەوە، نەخۆشخانەکانی هاتای وێران بوون، بە وتەی کارمەندێکی تەندروستی، کە دوای بڕینی ڕێگایەکی سەخت گەشتووەتە هاتای بەمشێووەیە باس لە دۆخەکە دەکات، "ئێمە ئێستا لە باخچەی نەخۆشخانەی هاتایین، لێرە نەخۆشخانەیەکی مەیدانی دامەزرا، ئەوانەی ڕزگار دەکرێن سەرەتا دەهێنرێنە ئێرە و فریاگوزاری سەرەتایی بۆ نەخۆشەکان دەکەین و دەیاننێرین بۆ نەخۆشخانەکانی نزیک"، ئەو کارمەندە تەندروستییە، باسی لەوەشکردووە، کاتێک بۆ یەکەمجار چوونەتە ناو هاتای، بینای زۆر وێرانیان بینیوە، بەڵام هیچ ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و ڕزگارکردنیان تێدا ئەنجام نەدراوە.

 

"ڕووبەڕووی چەندین دیمەن بوومەوە کە ئازاری دڵیان دام"

ئەو کارمەندە تەندروستییە ئاماژەی بە دۆخی نەخۆشخانەی هاتای دا و وتی: کارەساتێکی مرۆیی لێرە ڕوودەدات، لەمکاتەدا چارەسەرکردنی نەخۆشەکان سەخت دەبێت، کارمەندێکی زۆری خۆبەخش هەیە هاتوونەتە هاتای، زۆربەیان نازانن چی بکەن، ئەگەر بەڕاشکاوی بڵێم، ڕووبەڕووی دیمەنێک بوومەوە کە دڵیان شکاندم.