یونیسێف: ڕەنگە هەزاران منداڵ بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستدابێت

جەیمس ئەلدەر وتەبێژی یونیسێف هۆشداریدا و ڕایگەیاند کە ڕەنگە هەزاران منداڵ لە بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریادا گیانیان لەدەستدابێت.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای بوومەلەرزەکە سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان-یونیسێف بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێیان وایە دوو بوومەلەرزە و چەند بوومەلەرزەیەکی بچووک لە تورکیا و سوریا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی هەزاران منداڵ.

 

جەیمس ئەلدەر، وتەبێژی یونیسێف لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە جنێڤ سەبارەت بەو پرسە بەڕێوەچوو ڕایگەیاند: لە بومەلەرزەکانی بەیانی زوودا کە دوێنێ لە باشووری تورکیا و باکووری سوریا ڕوویاندا، ڕەنگە بووبێتە هۆی گیانلەدەستدانی هەزاران منداڵ.

 

ئەو وتەبێژەی ڕایگەیاندوە کە دەتوانن ڕۆژێک دیاری بکەن کە دەگەنە کۆی گشتی گیان لەدەستدانەکان و ئەوەشی خستەڕوو، یونیسێف بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەت و بەڕێوەبەرایەتی کارەسات و بەڕێوەبردنی فریاگوزاری لەسەر ئەو پێداویستییانەی کە سەرهەڵدەدەن و لەسەر پرسی دەستێوەردانەکانی هاوکاری کە پەرەی پێدراوە، گفتوگۆ دەکەن و ڕێگەچارە دادەنێن.