ڕۆژی ٤٦٨: جەژنی هەموو ئەو باوکانەی خاوەن لە منداڵەکانیان دەردەکەون پیرۆز

بنەماڵەی شەنیاشار لە ٤٦٨ەمین ڕۆژی تێکۆشانیان بۆ دادپەروەریدا ئاماژەیان بە ڕۆژی باوک کرد و وتیان: "حاجی ئەسڤەت باوک بوو، ئەو کۆتاجار چوو بۆ نەخۆشخانە بۆ بینینی منداڵەکانی، بەڵام جارێکی تر نەگەڕایەوە"

ڕەحا

 

ئامینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لەلایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یەڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پەرسوسی ڕەحا کۆمەڵکوژکران، لە بەردەم دادگای ڕەحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی چالاکیی ئێشکگری بۆ دادپەوەرییان لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ەوە دەستی پێکردووە، ئەمڕۆ لە ٤٦٨ەمین ڕۆژیدا بەهۆی کۆتایی هەفتەوە لە ماڵەکەی خۆیدا بەردەوامی پێدەدات.

 

لە ئەکاونتی میدیای خێزانەکەدا وێنەی حاجی ئەسفەت شەنیاشار، کە کۆمەڵکوژکرا، بەبۆنەی ڕۆژی باوکەوە بڵاوکرایەوە و ئاماژەیان بەوەدا  لە بەشەکەدا هاتووە: "حاجی ئەسڤەت باوک بوو، ئەو کۆتاجار چوو بۆ نەخۆشخانە بۆ بینینی منداڵەکانی، بەڵام جارێکی تر نەگەڕایەوە، تەنانەت شوێنی گۆڕەکەشی بووە جێی گفتوگۆ و کەسیش نەیپرسی کێ کوشتوویەتی"، لەسەر هاشتاگی #BabalarGünü  وەها نووسراوە: "ڕۆژی باوکتان پیرۆز بێت لە هەموو ئەو باوکانەی کە بەبێ تۆمەت لە زینداندان و لە ڕۆژانی سەختدا خاوەن لە منداڵەکانیان دەردەکەون".