لە سەمسور ژنانی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزە لە پێناو ژیانی خۆیاندا شەڕ دەکەن

لە سەمسۆر بەهۆی بوومەلەرزەکەوە برینێکی قوڵ دروستبووە، ژنان ناتوانن ماتەمینی ئازیزانیان بگێڕن، لە بەرامبەر کەشوهەوای سارد و برسێتی و بێ ئاوی پاک لە بەیانی تا شەو و هەوڵی جێبەجێکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانیان دەدەن.

مەدینە مامەدئۆغلۆ

 

سەمسور- ١٨ ڕۆژ بەسەر ئەو دوو بوومەلەرزەیەدا تێپەڕیوە کە ناوەندەکەیان لە مەڕەش بوو، ئەو بوومەلەرزەیەی کە بووە هۆی ئەوەی هەزاران کەس گیانلەدەست بدەن و ملیۆنان کەسیش بێ ماڵ و حاڵ بوون.

 

یەکێک لەو شارانەی زۆرترین زیانی بەهۆی بومەلەرزەکە بەرکەوتووە، شاری سەمسورە، بەهەزاران کەسیش بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەکاتی بوومەلەرزەکەدا لەشەقامەکان و لەناو ئۆتۆمبێلەکاندا ماونەتەوە، ئەو هاوڵاتیانەی بە هاوکاری ڕێکخراوەکان لەناو خێمە دەژین و زۆربەی کاتەکانیان لە دەرەوە بەسەر دەبەن، چادرەکان تەنها بۆ خەوتن بەکاردەهێنن.

 

ژنان هەوڵی ڕزگارکردنی ژیانیان دەدەن

هاوڵاتیان بەهۆی پچڕانی ئاوی سەرەکی و نەبوونی ئاوی پاک و خاوێنی لە پێداویستییەکانی خۆراک و پاکوخاوێنی بێبەشن، ژنان بەهۆی نەبوونی تەوالێت و ئاو و شوێنی پاک ڕووبەڕووی هەوکردنی بۆری میز دەبنەوە و ئەرکی پاککردنەوەی خێمەکان و ئامادەکردنی خواردن و چاودێریکردنی منداڵەکانیان لە بارودۆخێکی سەختدا گرتۆتە ئەستۆ، ژنان لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیاندا لە خەو هەڵدەستن و هەوڵدەدەن بەردەوام بن لە ژیانیان، یارمەتی وەرناگرن بۆ ئەو زەبر و زەنگانەی کە ڕووبەڕووی بوونەتەوە.

 

جل و بەرگ لەناو تەشت دەشۆردرێت

ئەو ژنانەی کە لەگەڵ چەندین سەختیدا خەبات دەکەن، لە ڕۆژدا بەردەوام سەرقاڵی کارکردنن، ئەو ژنانەی لە گوندەکاندا دەژین، لەگەڵ ڕۆژدا کاتژمێرەکانیان بە نان دروستکردن و هێنانی ئاو لە کانیاوە بەسەر دەبەن.

 

ژنانی دانیشتووی ناوەندەکانی شار ئاو لە تانکیەکانەوە دەهێنن و لەسەر سۆپا دەیکوڵێنن و خواردن ئامادە دەکەن و چای پێ دروست دەکەن لە ناوەڕاستی شارەکاندا جگە لە ئاوی تانکی ئاوی تر، ژنان بە ئاوێک کە لە سەر سۆپا دەکوڵێت جل و بەرگ و پاکوخاوێنی کەسی خۆیان پاک دەکەنەوە، ڕۆژانێکە سەریان نەشۆردووە، کاتژمێرێک بە شوشتن و پاککردنەوەی ئەو جلوبەرگانە بەسەر دەبەن کە بەسەر یەکتردا کەوتوون.

 

"ئاو نییە، ئێمە هیچ خواردنێکمان نییە بۆیە ئیتر قاپ نەماوە"

ئایشە ئێرۆغڵو کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ماڵەکەی وێران بووە و ٨ کەس بەیەکەوە لە خێمەیەکدا دەژین، دەڵێت: "سەیری بارودۆخی خۆمان بکەن، تەوالێت و حەمام و هەموو شتێکمان هەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی کەشوهەوا ساردە، ئێمە بە ئاسوودەیی دانانیشین، لێرەدا ٨ کەس پێکەوە دەمێنینەوە، ئێمە لە کاتی ژەمەکانی خواردن هەموو ڕۆژێک کێشەمان هەیە چونکە ئاوی پاک نیە، پاشانیش ئاومان دەست ناکەوێت تا قاپەکانی پێبشۆین، ژیانی ڕۆژانەمان لەناو خێمەکان زۆر سەختە لەبەرئەوەی ئاو نییە جلوبەرگمان ناشۆین، ئەوکاتەی لە گوندبووین ئاومان لەناو مەنجەڵدا کوڵاند و بەو شێوەیە جلەکانمان دەشۆرد، ژنان زۆر کار دەکەن، بەڵام پیاوان چی دەکەن؟ ئەوان هیچ ناکەن، ئێمە هەموو کارەکان دەکەین”.

 

"هەموو شتێک زۆر قورسە"

هانیم یەڵماز لە چادردا دەژی، چونکە ماڵەکەی وێران بووە و کارەبا و ئاویش نییە، دەڵێت: "پێشتر هەموو جارێک قاپمان دەشۆرد، ئێستا ڕۆژانە دووجار دەشۆین و نوێژ دەکەین، بەهۆی نەبوونی ئاوەوە، ئەمە وێرانبوونی ماڵەکەمانە، ژنان هەموو کارەکان دەکەن و ڕۆژەکانمان سەختە خەو و خواردنمان وەک پێویست نیە، لە کاتی بوومەلەرزەکەدا لە مردن ڕزگارمان بوو، نازانم چۆن لەو بینایە دەرچووین."

 

"بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ لە یەک خێمەدا خەوتین بۆئەوەی نەبین بە بەستەڵەک"

ڕەبیعە چەتین، کە بەهۆی گەورەیی تەمەنی لەگەڵ هاوسەرەکەی لە خێمەیەکدا لە بەردەم سۆپاکەدا دەژی، دەڵێت: "هەموو گەڕەکەکە شەوی یەکەم لێرە لە خێمەیەکدا مانەوە، بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ لە خێمەیەک پێکەوە خەوتین بۆ ئەوەی نەمان بەستێت، هەموو ساتێک پێکەوە بووین بۆ ئەوەی نەمرین، نەوەکانم چوونە دەرەوەی شار بۆ ئەوەی لێرە نەیان بەستێت، ئێستاش من و هاوسەرەکەم لێرە لە چادرێکدا دەژین، ئەو خێمەش لە لایەن کچە خۆشەویستەکەمەوە بۆمان نێردراوە، ئەگەر نەیناردبا لە دەرەوە بە هۆی سەرما دەبووینە بەستەڵەک هەروەها دراوسێکانمان نان و خواردنمان بۆ دەهێنن."

 

" لە بەیانییەوە تا ئێوارە ئاو دەهێنین و خواردن ئامادە دەکەین "

ژنانی دانیشتووی گوندی کۆمێ کە بە سەنتەری شارەوە بەستراوەتەوە، بە سەتڵ ئاو لە بیری گوندەکەوە بۆ خێمەکانیان دەهێنن، ئەو ژنانەی ڕۆژانە بە کێشانی ئاو کاردەکەن هەم بۆ خواردن و هەم بۆ پاککردنەوە، هەروەها بۆئەوەی خۆیان بشۆن ئاو لە مەنجەڵدا دەکوڵێنن.

 

یەکێک لە خەڵکی گوندەکە بە ناوی تورکان چەلیک دەڵێت: "ئێمە بە درێژایی ڕۆژ خواردن دروست دەکەین و لەبەر ئەوەی ئاو نییە ئاو لە بیرەکە دەهێنین، لە بەیانییەوە تا ئێوارە خواردن بۆ ٤٠ کەس ئامادە دەکەین، ئاو لە بیرەکە دەهێنین و لەسەر سۆپا گەرمی دەکەین، لە بەیانیەوە تا شەو بەم شێوەیە کاردەکەین."

 

"ئێمە چەند ڕۆژێک ناتوانین سەرمان بشۆین"

نوریە چەلیک، یەکێک لە دانیشتووانی گوندی کۆمێ، لەم دواییانەدا قسەی کرد و وتی: "ئاو نییە، پەرداخ نییە، وێران بووین، چونکە ئاوی گەرم نییە، ناتوانین سەرمان و جل و بەرگەکانمان بشۆین، کارەکانمان زۆر قورسە، بوومەلەرزەیەک ڕوویدا، ئێمە لێرە وێران بووین، تەنانەت نازانین چی بکەین. ئێمە لە خێمەکاندا کێشەیەکی زۆرمان هەیە، لەبەر ئەوەی چەند ڕۆژێکە ئاو نییە، ناتوانین سەرمان بشۆین."