دژ بە مەسرور بارزانی لە بەریتانیا خۆپیشاندان دەستیپێكرد

لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، كوردانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە بە دروشمی "تیرۆریست بارزانی" خۆپیشاندانیان دژ بە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەستپێکردووە.

ناوەندی هەواڵ

كوردانی دانیشتووی بەریتانیا، لە شاری لەندەن لە بەردەم ئەو بینایەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی تێدایە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و دروشمی "تیرۆریست بارزانی" و "كۆیلە" دەڵێنەوە و ئەو ئۆتۆمبێلەی کە مەسرور بارزانی تێدابوو هێلكەبارانیان كرد.

 

خۆپیشاندەران لەگەل وتنەوەی دروشمەکاندا وێنەی شەهیدانی قەڵەم و ڕۆژنامەنووسان و چالاكوانیانی بادینان بەرزكردووەتەوە.

 

خۆپیشاندانەكە بەردەوامە و پۆلیس ئەو بینایەی تەنیوە، كە مەسرور بارزانی تێدایە.

 

ئەوە لە کاتێکدایە دەولەتی تورکی داگیرکەر بە هاوکاری پەدەکە هیرشەکانی بۆ سەر باشوری کوردستان چرکردووەتەوەو ماوەی چەند ڕۆژێکە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دوای ئەوەی سەردانی ئەنقەرەی کرد، لە وڵاتی بەریتانیایەو چەندین کۆبوونەوەی ئەنجامداوە.