دەزگای ژنانی ئازاد هەلی کار بۆ ژنان لە شاری دێرک دەڕەخسێنێت

دەزگای ژنانی ئازاد لە شاری دێرکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ژنان لە هەموو لایەنەکانی ژناندا بەرەوپێش دەبات و هەلی کاریان بۆ دەڕەخسێنێت.

زەینەب عیسا

 

دێرک-دوای ئەوەی شۆڕشی ڕۆژئاوا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستی پێکرد و خۆبەڕێوەبەری دامەزرا، یەکێک لەو دامەزراوانەی کە کرایەوە دەزگای ژنانی ئازاد بوو لە ناوچەی دێرک، دەزگای ژنانی ئازادی دێریک لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە، ئامانجی ئەوەیە کە خۆی لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا ڕێکبخات بۆ ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ژنان، ساڵانە بەرنامەی جۆراوجۆری پەروەردە بۆ ژنان ڕێکدەخات، لەیلا عومەر بەڕێوەبەری دەزگای ژنانی ئازاد لەدێرک باسی ئەو چالاکیانەی کرد کە لە دەزگای ژنانی ئازاد ئەنجام دەدرێن.

 

"زانیاری ژنان لە ڕێگەی پەروەردەوە دروست دەبێت"

لە سەرەتادا لەیلا عومەر باسی لە دامەزراندنی دەزگای ژنانی ئازاد کرد و ئامانجی کردنەوەی ڕوونکردەوە و  وتی: دەزگای ژنانی ئازاد لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزرا، ئامانجمان لە دامەزراندنی زیادکردنی زانیاری ژنان بوو، لە ڕێگەی پەروەردەوە هەوڵ دەدەن ئەقڵیەتی پیاوسالاری لە خۆیان و کۆمەڵگە دوور بخەنەوە، کاتێک دەڵێین ژنانی ئازاد باس لە ئازادی بیرکردنەوە و فەلسەفە دەکەین و لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ئەو ژنانە لە ئابووری و کشتوکاڵی و ڕۆشنبیرییەوە پەرە پێبدەین، لەبەر ئەوەی دامەزراوەکەمان نوێ بوو، کەس نەیدەزانی کە دەزگایەکی لەو شێوەیە بۆ یارمەتیدانی ژنان کراوەتەوە و هەلی کاریان بۆ دەڕەخسێنێت، بەڵام ئێستا هیچ کێشەیەک نییە.

 

"پەروەردەی تەکنیکی، تەندروستی و دوورین بە ژنان دەدرێت"

لەیلا عومەر سەرنجی بۆ کار و چالاکییەکانی دەزگاکە ڕاکێشا و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەو کار و چالاکییانەی لێرە ئەنجامی دەدەین بریتین لە تەندروستی، دوورین، پەروەردەی تەکنیکی و دەمانەوێت بەشی پەروەردەی جیاواز بکەینەوە، هەر بەشێکی پەروەردە لەلایەن مامۆستای بە ئەزموونەوە دەوترێتەوە.

 

"هاوکاری دایکانی کارمەند دەکرێت"