دەزگای لوتکە: ٥٣ هەزار کەس لە عێراق کۆچیان کردووە

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا دەزگای لورتکە ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢١ دا ٥٣ هەزار کەس لە عێراقدا کۆچیان کردووە بۆ دەرەوەی وڵات، ئەو بەڵێنانەش بۆ قەرەبووکردنەوە دراون هیچیان جێبەجێنەکراون.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا دەزگای لورتکە ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢١ دا ٥٣ هەزار کەس لە عێراقدا کۆچیان کردووە بۆ دەرەوەی وڵات، ئەو بەڵێنانەش بۆ قەرەبووکردنەوە دراون هیچیان جێبەجێنەکراون.

سلێمانی

 

 ١٨ی کانوونی یەکەم، لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕۆژی جیهانی کۆچبەران دەستنیشان کراوە، لەو چوارچێوەیەدا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئوتێل ڕامادای شاری سلێمانی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا.

 

لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەدا دەزگای لوتکە ڕایگەیاند، بەپێی ئامارە نافەرمییەکان لە ساڵی ٢٠٢١ دا ٥٣ هەزار هاوڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە وڵاتان داوای مافی پەنابەریان کردووە، کە تەمەنیان سەروو ١٨ ساڵە، ٣٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە و ١٧ کەسیش بێسەروشوێنن.

 

دواتر بەیاننامەی دەزگای لوتکە، لەلایەن باهۆز بارزان ئەندامی دەزگای لوتکە، خوێندرایەوە، تێیدا پینج داواکارییان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان، وڵاتانی یەکێتی ئەورپا و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، ئەوانیش ڕێگەنەدان بە بەکارهێنانی کەیسی کۆچبەران لەلایەن وڵاتانەوە وەک فشار بۆ بەرژەوەندی سیاسی، حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ نەهێشتی کۆچ، داوایان لە کۆمەڵی نێودەوڵلەتی کرد هاوکاری بگەییەنە ئەو کۆچبەرانەی پێویستیان بە هاوکارییە.

 

داوایان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، نوێنەرانی وڵاتانی ئەوروپا و کۆمەڵی نێودەوڵەتی کرد هاوکاری هاوڵاتیان بۆ ژیانێکی شایستە بکەن لەپێناو کەمکردنەوەی کۆچ، وە داواشیان لە دەزگا ڕاگەیاندنەکان کرد تا پەیامی ئەرێنی و هۆشیارکردنەوە بڵاوبکەنەوە لەپێناو ڕێگری لە کۆچی نایاسایی و ڕووداوی نەخوازراو.

 

دواتر ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕایگەیاند زۆرینە قوربانیان و کۆچبەرانیش لە هەرێمی کوردستان لە پاریزگای سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕینە، هاوکات ئاشکراشی کرد کە ئەو هاوکاری و بانگەشانەی کە بڵاوکراوەتەوە گوایە هاوکاری ماددی بەو کۆچبەرانە دەدرێت کە گەڕاونەتەوە هیچی جێبەجێنەکراوە، حکومەتی عێراقیش جگە لە دابینکردنی فڕۆکە بۆ کۆچبەران بۆ گەڕانەوەیان هیچی نەکردووە، تا ئێستا نزیکی سێ هەزار و ٨٠٠ کۆچبەر لە سنوورەکانی بیلاڕوسیادا ماون.

 

ت.پ