ژنان لە شوێنی کاردا تووشی چەندین زەحمەتی دەبنەوە

زەحمەتییەکانی ژنان لە شوێنی کاردا زۆرن، بەهۆی ئەوەی خاوەن کارەکان دەسەڵاتی خۆیان دەسەپێنن بەسەر ئەو ژنانەی پێویستیان بە کار هەیە، هەتا دەگاتە دەستدرێژی سێکسی، بۆیە بابەتەکە توندتر بووەوە و پێویستی بە دەستێوەردان هەیە.

ئەسما فەتحی

 

قاهیرە- زۆرێک لە ژنان تووشی پێشێلکاری و ڕەتکردنەوەی ماف و هەڵاواردن دەبن لە ترسی تێڕوانین و قسەی کۆمەڵگە بێدەنگی هەڵدەبژێرن، ئەمەش بابەتێکە کە کاریگەری لەسەر زۆرێک لە ژنان هەیە لە پیشەی زانستی و کردەییدا و کاریگەری لەسەر خێزانەکان هەیە.

 

سەبارەت بەو سەختییانەی کە ژنان لە چوارچێوەی دامەزراوەکاندا ڕووبەڕووی دەبنەوە، جەمیلە فەوزی " ناوی خوازراو: دەڵێت، "پێشتر نزیکەی دە کاتژمێر لەسەریەک کارم دەکرد، هەرگیز لە کاتەکانیشم دوا نەدەکەوت، هەروەها هەمیشە پابەند بووم بە ئەرکەکانی کارەکەمەوە، کاتی هاوسەرگیریم نزیک بووەوە، بەبێ هیچ هۆکارێک بەڕێوەبەرەکەم دەستەواژەی توندی پێدەوتم، کە بەردەوام پێی دەوتم کە ژنان نابێت کار بکەن و کۆتاییەکەیان وەک خۆی دەڵێت ماڵ و هاوسەرگیرییە، من تێنەگەیشتم کە ئەمە توندوتیژی زارەکییە کە دەکرێت ژنێک لەلایەن بەڕێوەبەرەکەیەوە ئەزموونی بکات."

 

ڕوونیشیکردەوە، دوای گەڕانەوەی لە مۆڵەتی هاوسەرگیری، سەری سوڕما لەوەی بەڕێوەبەرەکەی پرسیاری لەبارەی هاوسەرگیرییەوە لێکردووە، زیاتر لە جارێکیش خۆی لە وەڵامدانەوەی دەدزییەوە کە وای لێکرد خۆی لە چوونە ژوورەوەی ئۆفیسەکەی بەدوور بگرێت، چونکە بابەتەکە بووەتە گاڵتە و سوکایەتی پێکردن، جەختیکردەوە لەوەی کە چەندین جار خۆی لە مامەڵەکردن لەگەڵیدا پاارستووە، بەڵام سەرزەنشتی کردووە و پشتڕاستیکردووەتەوە کە ئاستی کارکردنی لە دوای هاوسەرگیری دابەزیووە و هەڕەشەی لێکردووە بەوەی کە کاریگەری دەبێت لەسەر مانەوەی لە کۆمپانیاکە.

 

سەبارەت بە وردەکارییەکانی ئەو ڕووداوەی کە وای لێکرد کارەکەی جێبهێڵێت، دەڵێت "ڕۆژێک سەرم سوڕما کە پرسیاری لێکردم و لە ئۆفیسەکەی خۆیدا هێرشی کردە سەرم، و منیش بەجێمهێشت و هەڵاتم بۆ ماڵەوە و لەوێ مامەوە بۆ ماوەی یەک هەفتە بیرم کردەوە، من و دایکم قەرزێکی زۆرمان هەیە بەهۆی تێچووی هاوسەرگیرییەوە، چونکە من بێ باوک بووم و هاوکارم لە پەروەردەکردنی براکانم، هەروەها ناتوانم باسی هاوسەرەکەم بکەم چونکە پشتگیریم ناکات، بەڵام بڕیارمدا بە بێدەنگی بڕۆم و دەستلەکارکێشانەوەکەم پێشکەش کرد بەبێ ئەوەی ئاشکرای بکەم تا ئێستا چی ڕوویداوە و لەگەڵ تێپەڕبوونی نزیکەی ٥ ساڵدا، هەرکاتێک بیرم دێتەوە، هەست بە بێدەسەڵاتی و لاوازی دەکەم”.

 

یاسا تاکە ڕێکخەری پەیوەندییە جۆراوجۆرەکانی کارە

لای خۆیەوە، لەمیا لوتفی، چالاکوانی مافی مرۆڤ و فێمینیست ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندیی کار بە گشتی لایەنێکی بەهێزی هەیە کە لاوازترەکان دەچەوسێنێتەوە و بەهۆی ڕەگەزیشەوە ناهاوسەنگی دەسەڵات لە بەرژەوەندی پیاوان دروست دەبێت، کە لەسەر ئاستی هەڵاواردن زاڵبووە، جەختیشی لەوە کردەوە کە ژمارەیەکی زۆر لە ژنان دەترسن لە ئاشکراکردنی ئەو پێشێلکاریانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، لە ترسی کاردانەوەی خێزانەکانیان و ئەو ئاڵۆزییەی لە داهاتوودا کە بەدوایاندا دێت لە شوێنی کاردا.

 

لامیا لوتفی وتی کە ڕەنگە بابەتەکە بگاتە توندوتیژی جەستەیی، وتی: " کە پێشتر لە ڕۆژنامەکەدا تووشی کەیسێک بووە کە تێیدا لەلایەن سەرۆکەکەیەوە لە یەکێک لە هەرێمەکاندا کاردەکات، جەخت لەوە دەکاتەوە کە کرێکارانی کشتوکاڵ، بۆ نموونە، تووشی توندوتیژیی جەستەیی دەبن لێدانی توند لەلایەن سەرپەرشتیارەکانیانەوە ئەگەر لە کارەکانیاندا تەمبەڵ بن."

 

جەختیشی لەوە کردەوە کە ژنان ساڵانێکە لە کەرتی کشتوکاڵدا زیانیان بەرکەوتووە و توشی توندوتیژی دەبنەوە، بۆ نموونە لە نەبوونی یاسایەک کە کارەکانیان ڕێکبخات، بەڵام کە لە دەقی خودی یاسای کار و ئەوانی دیکەدا پاراستن بۆ دەسەڵاتدارەکان هەیە، ئەوە شتێکە کە پێویستە پێداچوونەوەی بۆ بکرێت، ژنان لە کەرتە جیاوازەکاندا تووشی پێشێلکاری دەبنەوە، بۆ نموونە کرێکارانی کارگەکان دەستلەکارکێشانەوە واژۆ دەکەن و ژمارەیەکیشیان کاتێک بیر لە هاوسەرگیری دەکەنەوە دەست لە کاردەکێشنەوە.

 

بە ئاماژەدان بەوەی کە زۆربەی شوێنەکانی کار داخراون، بۆیە چاودێریکردن و سەلماندنی کەیسەکانی توندوتیژی لە ڕاستیدا قورسە، بۆیە دەبێت یاساکە هەموو ئەو بابەتانە بگرێتەوە کە بۆ پاراستنی کرێکاران لە ژینگەی کارەکەیاندا پێویستە لەو شێوازە جیاوازانەی سەرپێچی کە لەوانەیە بەرکەوتەی بن، لەوانەش جیاکاری بە هەموو جۆرەکانییەوە.

 

لامیا لوتفی زیاتر لە چیرۆکێکی گێڕاوەتەوە کە تێیدا ژنان پێشێلکارییان بەرامبەرکراوە و مافەکانیان لێسەندراوەتەوە، لەنێویاندا ژنە کرێکارێک کە لەلایەن سەرپەرشتیارەکەیەوە لە کارگەکەدا دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر و کاتێکیش بە ڕاپۆرتێک هەڕەشەی لێکردووە، لێی دراوە و هەڕەشەی لێکراوە و لە کارەکەی دوورخراوەتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لەو حاڵەتانەی کە لە یادەوەری ماوەتەوە، دەستدرێژیکردنە سەر پەرستارێک بووە لەکاتێکدا دەچووە نەخۆشخانە کە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش دەکات، ئەم جۆرە دەستدرێژییە لە خەمڵاندنی ئەودا ترسناکە، چونکە دابینکردنی ئامرازێکی سەلامەت بۆ گواستنەوە لە ئەستۆی خاوەنکاردایە، ئەو ژنەش لەلایەن چەند کەسێکەوە ڕفێنراوە و دەستدرێژی کراوەتە سەر و کەس پشتگیریی و پاڵپشتی لێنەکردووە.

 

ئەزموونێکی تری پڕ لە ئازاری گێڕایەوە کە ڕووبەڕووی بووەوە، ئەویش دەستدرێژی کردنە سەر ژنێکی گەنج  لەناو پاسی کاردا لەلایەن شۆفێرەوە، کۆمپانیاکە ڕەتیکردەوە سکاڵاکە لەسەر ڕووداوەکە وەربگرێت، لەلایەکی دیکەشەوە ترسی لە چەواشەکردن و جیابوونەوە ڕێگری لە تۆمارکردنی سکاڵاکەی کرد، لە کاتێکدا بارودۆخی ئابووری ئەو ژنە گەنجە ناچاری کردووە بەردەوام بێت لە کارکردن لە هەمان کۆمپانیا و مامەڵەکردن لەگەڵ دەستدرێژیکارەکەی بەبێ ئەوەی مافەکەی بەدەستبهێنێت یان هەوڵی دەرهێنانی بدات، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو ڕووداوە بە ئازار بووە چونکە پڕ بووە لە لاوازی و بێهێزی.

 

ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان و کاریگەرییە ناوخۆییەکانیان

زۆرێک پشت بە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان دەبەستن، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە پەسەندکردنیان گەرەنتی باشترکردنی یاسا ناوخۆییەکانە بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی میکانیزمەکانی پاراستن بۆ ژنان زیاتر لەوەی کە لە یاسا ناوخۆییەکانی ئێستادا دامەزراون، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە تیشکێکی هیوا لە ماوەی ئەم دواییەدا لەگەڵ ڕاگەیاندنی ڕێککەوتننامەی ١٩٠c، بەو هیوایەی کە لەلایەن حکومەتی میسرەوە قبوڵ بکرێت و پەسەند بکرێت.

 

چالاکوانی مافی مرۆڤ و فێمینیست، لامیا لوتفی، دووپاتی کردەوە ئەوەی کە ڕێککەوتنەکان جیا دەکاتەوە ئەوەیە کە پابەندبوونێکی نێودەوڵەتین کە میسر پەسەندی کردوون، کە دەبێتە بەشێک لە یاسای نیشتمانی و بەو هۆیەوە دەتوانرێت لە دادگاییکردندا بەرگری لێبکرێت.

 

ئەو ڕوونیشیکردەوە، بە پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەی 190c، بەشدارییەکی زۆر دەکات لە پاراستنی ژنان لە جیهانی کاردا، هەرچەندە سزادانی تێدانیە بەڵام دواتر میسر کار لەسەر هاوئاهەنگی و سیاسەتی پاراستنی ڕوون دەکات بۆ ئەوەی پابەند بێت بەو شتانەی کە واژۆی لەسەر کردووە لەبەردەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە گۆڕینی ژینگەی یاسادانان گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینە بەدوای خۆیدا دێنێت، لە کولتوری کۆمەڵگە خۆیدا بەرامبەر بە ژنانی کرێکار.

 

 

ژنان ڕووبەڕووی جیاکاری ڕەگەزی دەبنەوە لە شوێنی کارکردن

لە لایەکی دیکەوە، ڕاهێنەری سەلامەتی پیشەیی و جێندەری IFJ، نەها لاملوم، وتی کە ئەو ئاستەنگییانەی  کە ڕووبەڕووی کرێکاران دەبنەوە لە پێشەنگی توندوتیژی ڕەگەزی دێن، هەراسانکردنی ژنێکی گەنج ڕەنگە ببێتە هۆی دەستوەردانی زۆرێک لە لایەنەکان لەو بابەتەدا، جگە لەوەش بۆ چەواشەکاری کۆمەڵایەتی بەکاردێت.

 

دووپاتیشی کردەوە کە زۆرێک لە ژنان لەناو شوێنی کاردا ڕووبەڕووی زەحمەتی دەچێژن، بۆ نمونە ڕەنگە ڕۆژنامەنووسێک مۆڵەتی منداڵبوون وەربگرێت و بگەڕێتەوە، بەڵام ناتوانێت لە کارەکەیدا جێگای بۆ بدۆزێتەوە، هەندێک نازانن کە مۆڵەتی کاتژمێری شیرپێدان هەیە، هەروەها دامەزراوە هەیە کە ڕەتیدەکاتەوە جێبەجێی بکات سەرەڕای ئەوەی یەکێک لە مافەکانی کرێکاری ژن بە یاسا مسۆگەر کراوە.

 

چیرۆکی واقیعی ئاستەنگییە ئاڵۆزەکان لە شوێنی کاردا

نەها لاملوم ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئامادەبوونی لە یەکێک لەو دەستپێشخەرییانەی کە پاڵپشتی لە مافی ژنانی ڕۆژنامەنووس دەکات، لە ئەنجامی ئەو جیاکارییە ڕەگەزییانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە، ژنان لە بوارەکەدا هەمان کرێی پیاوان وەرناگرن، کە ئەمەش بنەما نییە لەسەر ستانداردی دادپەروەرانە و تەنها لەسەر بنەمای ڕەگەزەکەیانە.

 

ڕوونیشیکردەوە کە ڕۆژنامەنووس دەتوانێت لە شوێنی کاردا پێشبکەوێت، بەڵام پۆستە گەورەکان بەدەست ناهێنێت و ئەمەش بەزۆری لەسەر بنەمای ڕەگەزیە وەک جیاوازییەکی ڕوون کە پەیوەندی بە ستانداردەکانی لێهاتوویی یان بابەتی دیکەوە نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، فیلمێکی دەربارەی هەراسانکردنی ژنن ئامادەکردووە، تیایدا ئەزموونی ٥ ڕۆژنامەنووسی ژنی پیشانداوە کە ئازارەکانیان گێڕاوەتەوە، بابەتەکەش تەنها لە پێشێلکارییەکانی هاوکارەکانیان لە مەیدانەکەدا سنووردار نەبووە، بەڵکو هەندێکیان تووشی ئەو کارە بوون لەسەر دەستی سەرۆکەکانیان لە شوێنی کارەکانیان، ئەمەش بابەتی ئاڵۆزتر کرد چونکە دەسەڵاتیان بەسەریاندا هەبوو.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، چاوی بە ڕۆژنامەنووسانی ژن کەوتووە کە بڕیاریانداوە مەیدانەکە بەتەواوی بەجێبهێڵن بۆ ئەوەی خۆیان لەو دونیای کارە بپارێزن کە بۆیان سەلامەت نییە.