ڕۆدین عیسا: بەرخۆدانی ژنان سەرەڕای دوورخستنەوە و پێشێلکارییەکان بەردەوامە

ڕۆدین عیسا، ئەندامی کۆنگرە ستار دووپاتیکردەوە، کە ژنان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی کاتی سووریا "بە شێوەیەکی دڕندانە دەکوژرێن"، ئەمە جگە لەوەی لە پۆستەکانی بڕیاردان دوورخراونەتەوە.

نەغم چاچان

 

قامیشلۆ- حکومەتی کاتی سووریا لە دوای هاتنە سەرکاری لە سووریا بەردەوامە لە پێشێلکردنی ماف و ئامادەبوون و ناسنامەی ژنان، سەرەڕای هەوڵدان لە هەندێک بواردا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، ژنان لە ژیانی سیاسی و ئابووری دوور دەکەونەوە و ڕۆڵیان سنووردارە، بەڵام لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە بە خۆبەڕێوەبەری بەڕێوەی دەبەن، ژنان دەستکەوتی بەرچاویان بەدەستهێناوە و ئێستا دەنگ و جێگەی خۆیان لە هەموو بوارەکاندا هەیە.

 

ڕۆدین عیسا، ئەندامی کۆنگرە ستار لە قامیشلۆ دووپاتیکردەوە، کە ژنان ڕۆژانە ڕووبەڕووی قێزەونترین شێوەی کوشتن دەبنەوە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی کاتی سووریا، مافەکانی ژنان لەوێ بەتەواوی بوونی نییە، لە سەرەتای دامەزراندنی ئەم حکومەتەوە، بەڕوونی دەرکەوتووە کە دان بە ژناندا نانێت و بوونی ئەوانیش قبوڵ ناکات، دەسەڵاتێکی دوژمنکارانە و دووبارەیە، هەروەها ڕۆژانە ژنان بە شێوەیەکی دڕندانە دەکوژرێن.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە ژنان لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا ئامادەن، بەو پێیەی ئەوانەن کە لە ناوەوە بۆ دەرەوە ژیان لە قاڵب دەدەن، ژن و ژیان بونیاد دەنێت، ئەوان خوڵقێنەر و دایکن، کاروباری کۆمەڵگە بەڕێوەدەبەن، بەڵام حکومەتی کاتی دان بە ڕێکخراوەکانی ژنان و ڕۆڵی ژناندا نانێت، هەر لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ ژنان خەباتیان کردووە بۆ خاکی خۆیان، ڕۆڵیشیان بە درێژایی مێژوو دەمێنێتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردەوە، کە بەرخۆدان و خەباتی ژنان ناشکێت، فەلسەفەی ”ژن، ژیان، ئازادی” لە هەموو شوێنێکدا بڵاوبووەتەوە و بووەتە ڕێبازێکی یەکگرتوو، هەروەها ئامانجمان بەڕێوبەری خۆمانە، هەرچییەک بکەین وەک ژنی سەربەخۆ و ئازاد، خۆڕاگریمان بە چەقبەستوویی دەمێنێتەوە، ئێمە وەک ڕێکخراوەکانی ژنان بەڵێن بە خەڵک دەدەین کە لەسەر خاکی خۆمان دەوەستین و مافەکانی ژنان دەپارێزین و بەرگری لێدەکەین، ئەمڕۆ ژنان خاوەنی ئایدۆلۆژیا و ڕێکخستنی تایبەت بە خۆیانن، کەسیش مافی ئەوەی نییە چارەنووس و مافەکانیان دیاری بکات.

 

ڕۆدین عیسا ئاماژەی بەوەدا، کە ژنان ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕن لە بوارە جیاوازەکاندا لە ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەریدا، هەروەها لە ڕۆژئاوا ڕێکخراوەکانی ژنان دامەزراون، ژنانیش بوونەتە پێشەنگ و سەرکردە، ڕۆڵێکی سەرەکی لە زمان و کولتوور و ئابووری و سیاسەت و تەنانەت سەربازیشدا دەگێڕێن، ئەوان خۆیان فێرکرد و پەروەردەبوون لەسەر هزر و فەلسەفەی ڕێبەر، هەروەها هەنگاوی گەورە بەرەو پێشەوە دەنێن، شۆڕشی ڕۆژئاوا بە ناوی ژنەوە بڵاوبووەوە، مێژوویان بە وشەی زێڕین نووسیوە.