دیلان عوسمان: بە تێکۆشان سووریایەکی دیموکراتیک بونیاد دەنێین

ڕۆژنامەنووس دیلان عوسمان باسی لە ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوومی دووەمی نێوان قەسەدەو حکومەتی کاتی کرد و دەڵێت: ئەگەر ئەم ڕێککەوتنە وەک پێویست جێبەجێ نەکرێت، مەترسی گەورە لەسەر دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان دروست دەبێت.

نەغم چاچان

 

قامیشلۆ- دوای هێرشەکانی ئەم دواییەی ڕۆژئاوای کوردستان، لە ٢٩ی کانوونی دووەم، ڕێککەوتنێک لە نێوان قەسەدەو حکومەتی کاتی لە دیمەشق واژۆ کرا، بەگوێرەی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە، هێزەکانی سوپای سووریا وەک چوار لیوا جێگەی خۆی دەگرێتەوە لەناو سوپای سووریادا، جگە لەوەش دامەزراوەکانی خۆبەڕێوەبەری بە پێی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە دەستیان بە پرۆسەی یەکگرتن کردووە.

 

لەگەڵ ڕۆژنامەنووس دیلان عوسمان قسەمان کرد سەبارەت بە پڕۆسەی دوای ڕێککەوتنەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان و ئاستەنگ و ململانێکانی ئێستا و چۆنیەتی مامەڵەکردن و هەڵسەنگاندنی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان و چەندین خاڵی تر.

 

دیلان عوسمان سەبارەت بە دۆخی سووریا وتی: گێژاوی سیاسی لە سووریا بەردەوامە، داواکارییەکانی خەڵک ئەوەیە کە ئیرادەی سیاسییان هەبێت و کۆمەڵگەی خۆیان بەڕێوەببەن، لە هەمان کاتدا ژنان لە سووریا دەیانەوێت لە سیاسەتی سووریا و دەستوردا ڕۆڵیان هەبێت، لەلایەکی دیکەوە حکومەتی کاتی پێکهاتەکان دابەش دەکات و بەتایبەتیش ژنان لە سیاسەت و پۆستەکانی بڕیاردان دوور دەخاتەوە، کە ئەمەش تەنها کێشەکان زیاتر دەکات.

 

”ئێستا پڕۆژەیەکی سیاسی بۆ سووریا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت”

دیلان عوسمان ڕایگەیاندووە، کە لە ئێستادا پڕۆژەیەکی سیاسی بۆ سووریا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و وتی: زۆرێک لە دەوڵەتانی دراوسێ دەیانەوێت پڕۆژەکانیان بەسەر سووریادا بسەپێنن، چونکە پڕۆژەیەکی نوێ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و سووریاش تێیدا جێگیرکراوە، لە کایەی سیاسیدا گرفتەکان زۆرن و کاریگەریشیان هەیە، لە ئێستادا گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیەکی سیاسی بۆ سووریا دەکرێت، ئەگەر ڕوانگەیەک بۆ کۆمەڵگە و ژنان بۆ داهاتووی سیاسی سووریا نەبێت، نائارامی سیاسی بۆ هەمیشە بەردەوام دەبێت.

 

”لە سووریا کێشەی مافەکان هەیە”

دیلان عوسمان سەرنجی بۆ بەرچاوتری  کێشەکانی سووریا ڕاکێشا و وتی: کێشەی مافەکان لە سووریا هەیە، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە، لە سووریا کێشەی زۆر لە پێشێلکارییەکان سەریان هەڵداوە، لە هەمان کاتدا دەستگیرکردن و ڕفاندن و دەستدرێژی و کوشتنی ژنان لە سووریا زیادی کردووە، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، پێویستە دەیان شوێنی ئارامی و ئاسایشی سووریا هەبێت بۆ ژنان دۆزراونەتەوە و دەبوو قەیرانی سوریا چارەسەر بکرایە، بەڵام قەیرانی سووریا بەردەوامە و قووڵتر دەبێتەوە لە لایەنی کۆمەڵایەتییەوە، کێشەی ماف و ئازادی و دیموکراتی چارەسەر نەکراوە، کاردانەوەیەک لە دژی ڕەتکردنەوەی حکومەتی کاتی هەیە، چونکە ئەو حکومەتە ژن قبوڵ ناکات.

 

”چەبێت ئەو دامەزراوە گشتیانەی لەگەڵ شۆڕش دامەزراون بپارێزرێن”

دیلان عوسمان سەبارەت بە ڕێککەوتنەکە و ئەوەی لەگەڵیدا دەگوزەرێت وتی: بە پشتبەستن بە ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەم، پێکهاتەی سیاسی و سەربازی و یاساییەکانی هەرێم ڕوودەدات، پێویستە ژنان لەم کارەدا جێگەی خۆیان بگرن، دەبێت ڕوون بێت کە چۆن ئیرادەی خۆیان جێبەجێ دەکەن، دامەزراوەی گشتی هەیە، ئەو دامەزراوانە دەبێت مافی خۆیان بپارێزرێن و بە شێوەیەکی یاسایی دەستیان بەسەردا بگیرێت، هەروەها هەوڵی زۆر هەیە لەلایەن قەسەدەاە، بەڵام ڕووبەڕووی چەندین سەختی دەبنەوە، چونکە حکومەتی کاتی دەیەوێت ئاژاوە دروست بکات،  بێگومان ئیرادەی گەل لەم پڕۆسەیەدا سەردەکەوێ، لە هەمان کاتدا ژنانی ناوچەکە کاردانەوەیان هەیە، چونکە ژیان ساڵانێکە لەژێر چەتری شۆڕشی ژناندا بەردەوامە، ئەم شۆڕشە بەرهەمی زۆری لەدوای خۆی بەجێهێشتووە و ژنانیش لەم شۆڕشەدا دەستکەوتی زۆریان هەبووە،

 

"نان لە بەشداری سیاسی لە حکومەتی کاتیدا ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە”

دیلان عوسمان ئاماژەی بەوەدا، کە حکومەتی کاتی ژنان لە بواری سیاسیدا قبوڵ ناکات، ئاماژەی بەوەشکرد، ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان زانا و تێگەیشتوون، و ئیرادەی ژنانیش لە هەموو بوارەکاندا سەلمێنراوە؟ هەروەها لە بواری سەربازیدا، خەڵکی ناوچەکە پاڵپشتی یەپەژەیان کرد، لە هەمان کاتدا، دامەزراوەی ژنان هەیە، ئەوان سیستەمی کۆمەڵایەتییان هەیە؟ ئەگەر ئەم ڕێککەوتنە بە باشی جێبەجێ نەکرێت، مەترسی گەورە لەسەر دەستکەوتەکانی یەپەژە دروست دەبێت، زۆرێک لە ژنان لە بواری بەشداری سیاسیدا قبوڵ ناکرێن، بەڵام ژنانی ڕۆژئاواش زانا و تێگەیشتوون و ئیرادەی ژنانیش لە هەموو بوارەکاندا دەرکەوتووە، لەم ڕێککەوتنەدا ژنان دەتوانن دەستکەوتەکانیان بپارێزن زۆر هەڵمەت بۆ پشتیوانی لە یەپەژە بەڕێوەچوو و کردەوەی ژنان بۆ زمانی دایکی خۆیان هەبوو، هەموو ئەمانە سەبارەت بە پاراستنی دەستکەوتەکانە، ئێمە سیستەمێکی دیموکراتیمان دەوێت، پێویستە پارێزگاری لەو دەسکەوت و سیستەمانە بکرێت کە بە دەیان ساڵ خەبات و تێکۆشان بونیاد نراوە.

 

"دەبێت سووریا بە هەموو ڕەنگەکانیەوە بونیاد بنرێت”

دیلان عوسمان لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: پێویستە ئاستی تێکۆشانمان بەرز بکەینەوە، نەک لە بەرامبەر ئەو سیستەمەی بەسەرماندا سەپێنراو بێدەنگ بین،  بەڵکو لە پێناو دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی ئارام و ئازاد بۆ گەلی سووریا، پێویستە ئێمە وەک نەتەوە و ژن هەمان بۆچوونمان هەبێت، ڕۆڵمان لە سیستمی وڵاتەکەماندا هەبێت و لە بەرامبەر هەموو ئەو سیستەمەی بەسەرماندا سەپێنراو بێدەنگ نەبین، پێویستە زیاتر خەبات بکەین و وەڵامدەرەوە بین، دەبێت لەسەر مێزێک کۆببینەوە و باسی سووریا بکەین، لەیەکتر بپرسین چ جۆرە سووریایەکمان دەوێت، لەم چوار ساڵەی کارگێڕی کاتیدا داهاتووی نەوە نوێیەکان دیاری دەکەین، بە تێکۆشانمان سووریایەک بونیاد دەنێین کە ببێتە نموونە بۆ جیهان.