"دەیانەوێت پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە رێگەی هێرشەکانەوە دووبارە بکەنەوە"
فاتمە عوسمان، بەڕێوەبەری پەیەدە لە کامپی سەردەم ڕایدەگەیەنێت کە بەردەوامی هێرشەکانی سەر هەرێمەکە پەیوەندی بە نزیکبوونەوەی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی هەیە و بەشێکە لە پیلانگێڕییەکان وتی: "هێزە پیلانگێڕەکان دەیانەوێت بە هێرشی سەر هەرێم مێژووی پیلانگێڕییەکە دووبارە بکەنەوە".
حەسنا محەمەد
شەهبا- لە ئەنجامی پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتیدا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا دەستگیرکرا و لەو کاتەوە لەژێر هەلومەرجی سەختی گۆشەگیریدا بووە، لە دژی گۆشەگیری و پیلانگێڕی هێڵی بەرخۆدان و تێکۆشان بەرز بوو لە زۆر ڕووەوە هێزە پیلانگێڕەکان دەیانویست ویست و ئیرادەی خەڵکبچەوسێننەوە، ئەم هێرشانەی ئەم دواییە بۆ سەر ناوچەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی دوور نییە لە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی فاتمە عوسمان، سەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی "پەیەدە" لە کامپی سەردەم لە ناوچەی ئەحداسی شەهبا، لەبارەی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتییەوە قسەی بۆ کردین.
"ئامانجەکە چەوساندنەوە و پێشێلکردنی ڕاپەڕینەکانی گەل بوو".
فاتمە عوسمان لە سەرەتای لێدوانەکەیدا پیلانگێڕی نێودەوڵەتی شەرمەزارکرد و وتی: "هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی گەلی کوردەوە، هەموو پیلانگێڕییەک لە دژیان لەلایەن هێزە دەسەڵاتدارەکانەوە ئەنجام دراوە، بەئامانجی لەناوبردنی دەنگی کورد و نەهێشتنی ڕاپەڕین و شۆڕشەکانیان ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە بە شیکردنەوە و فەلسەفەکەی ئامانجەکانی خۆی بەزاند ویستیان بە پیلانگێڕییەکی دژ بە ڕێبەر ئاپۆ ڕێگری لە هەستانەوەی گەل بکەن ئەو پیلانگێڕییە لەلایەن هەموو دەوڵەت و هێزە نێودەوڵەتییەکانەوە ئەنجامدرا کە سەروەریی خۆیان بەسەر جیهاندا ئەنجام دەدەن لە رێگەی پیلانگێڕییەوە ڕێبەر ئاپۆ دەستگیرکرا و ڕادەستی دەوڵەتی تورک کرا".
فاتمە عوسمان ئاماژەی بەوەشکرد کە خەڵکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی خەڵکی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا توانیان لە ڕێگەی بیرو بۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆ و سەرهەڵدانی شۆڕشی ڕۆژئاواوە سیستەم و ئیدارەی خۆیان ڕابگەیەنن و بە پرۆژەی نەتەوەیی دیموکراتی ژیانی خۆیان بەڕیوەببەن، وتیشی: "ئەم پڕۆژەیە یان سیستەمەکە لە بەرژەوەندی هێزە پیلانگێڕەکان نەبوو بۆیە لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاواوە بە شێوازی جیاواز پیلانیان لە دژی خەڵک جێبەجێکردوە، هێرشەکانی ئەم دواییەی حەسەکە و هەموو ناوچەکانی تر بەرهەم و بەردەوامی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتییە، بەڵام بە یەکڕیزیی گەلانی ناوچەکە پیلانگێڕییەکە هەڵدەوەشێتەوەو وەڵامی خەڵک و بەتایبەتی ژنان بۆ هێرشەکانی ئەم دواییەی هەرێم ئەوە بوو کە کەس ناتوانێت ویست و ئیرادەی خەڵک بشکێنێت".
"ڕێبەر ئاپۆ کلیلی چارەسەری کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە"
فاتمە عوسمان لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "بێدەنگیی ئەنجومەنی ئەوروپا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە دژی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی بەو مانایە دێت کە بەشداری ئەو پیلانگێڕییە دەکەن، هەروەها توندبوونی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە وایکردوە گەل زیاتر بەرخۆدان و تێکۆشان بکات، پێویستە ئێستا گۆشەگیریی سەر ڕێبەری ئاپۆ هەڵبگیرێت، چونکە کلیلی چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە".