دەیان منداڵ لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە بولگاریا ٤٥ کەس کە ١٢ منداڵیان تێدایەو لە پاسێکی گەشتیاریدا بوون، گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ٢٣ی تشرینی دووەم لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆی ترسناکدا لە ڕێگای گشتی نێوان شاری بلاگۆڤگراد و سۆفیای پایتەختی بولگاریا، ٤٥ کەس گیانیان لەدەستدا.

لەسەر پاسەکە بە پلێتێکی مۆڵەتی باکوری مەقدوونیا، ٥٢ کەس لە سنووری بولگاریا بەرەو ئیستەنبوڵ، ٧ کەس لە ڕووداوەکەدا ڕزگاریان بووە کە سوتاوون و دوو ژنیان تێدایە.

بەپێی زانیاریەکان ئەو پاسە گەشتیاری بووە و دوای ڕووداوێکی هاتوچۆ گڕی گرتووە.