دووەمین کۆنفرانسی ئەنجومەنی ژنانی بنەماڵەی شەهیدان بە بڕیار و هەڵبژاردن کۆتاییهات
دووەمین کۆنفرانسی ئەنجومەنی ژنانی بنەماڵەی شەهیدان، بە دروشمی "پاراستنی بەهای شەهیدان، گەرەنتی شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکات بە تێکۆشانی ژنانی ئازاد"، لە شارۆچکەی ڕمێلانی کانتۆنی قامیشلۆ لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە بڕیار و هەڵبژاردن کۆتایی هات.
قامیشلۆ
بە دروشمی دروشمی "پاراستنی بەهای شەهیدان، گەرەنتی شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکات بە تێکۆشانی ژنانی ئازاد"، دووەمین کۆنفرانسی ئەنجومەنی ژنانی بنەماڵەی شەهیدان لە ناوەندی چاند و هونەری ئارام تیگران لە شاری ڕمێڵانی کانتۆنی قامیشلو لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە بەشداری ٤٠٠ ئەندام بەڕێوەچوو، بە بڕیار و هەڵبژاردنی ئەنجومەن کۆتایی هات، تێیدا ڕاپۆرتی دوو ساڵەی ئەنجومەنی ژنانی بنەماڵەی شەهیدان خوێندرایەوە، دۆخی سیاسی، ڕێکخراوەیی و ژنان لە ناو ئەو کۆبووەنەدا هەڵسەنگێنرا.
پاشان پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی ژنانی بنەماڵەی شەهیدان خوێندرانەوە و گۆڕانکاری بنەڕەتی تێدا کرا، هەروەها هەشت ژن بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی ژنانی خێزانی شەهیدان لە ئاستی ڕۆژئاوا هەڵبژێردران، کۆنفرانسەکە بە بڕیار بۆ ساڵانی داهاتوو کۆتایی هات.
ت.پ