دووەمین دانیشتنی دادگە بۆ دۆسیەی کوژرانی دەنیز پۆیراز بەڕێوەدەچێت
دووەمین دانیشتنی دادگە بۆ دۆسیەی کوژرانی دەنیز پۆیراز، ئەو ژنە گەنجە کوردەی لە هێرشە چەکدارییەکەی سەر بارەگای هەدەپەی ئیزمیر كوژرا، بەڕێوەدەچێت.
دووەمین دانیشتنی دادگە بۆ دۆسیەی کوژرانی دەنیز پۆیراز، ئەو ژنە گەنجە کوردەی لە هێرشە چەکدارییەکەی سەر بارەگای هەدەپەی ئیزمیر كوژرا، بەڕێوەدەچێت.
ناوەندی هەواڵ
لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئونور گەنجەری تەمەن ٢٧ ساڵ چووە نێو ئەو باڵەخانەیەی بارەگای هەدەپەی لێیە تەقەی لە دەنیز پۆیراز کرد کە دایکی لە بارەگای هەدەپەی ئیزمیر خزمەتگوزار بوو و رۆژی هێرشەکە لە شوێنی دایکی چووبووە سەر کار، کوشتی.
ئەمڕۆ ٢٤ی کانونی دووەم دانیشتنەکەی دادگە لەسەر ئەو دۆسیەیە لە دادگەی سزا قورسەکانی ئیزمیر دەستیپێکردو میتحەت سانجار، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" بەر لە دەستپێکردنی دانیشتنەکەی دادگە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەبەردەم دادگەی ئیزمیر رایگەیاند، "تاوانی کوشتنی دەنیز پۆیراز، تاوانێکی پلان بۆ داڕێژراوە، لە سەرەتای لێکۆڵینەوەکانەوە هەم ئاسایش و هەم داواکاری گشتی ئەوەی لە دەستیان هات کردیان بۆئەوەی پیشانیبدەن ئەم تاوانە تاوانێكی کەسییە، هاوشێوەی هێرشەکانی دیکە کە کرانە سەر پارتەکەمان، سەرجەم تواناکانی خۆیان بۆ شێواندن و پەردەپۆشکردنی راستییەکانی ئەم تاوانە کە بە پلان ئەنجامدراوە، خستەگەڕ. ئێمەش بەردەوام دەبین لە بەکارهێنانی ویست و هێزی خۆمان بۆ لادانی پەردە لەسەر راستییەکان. تاوەکو ئەم سیستمە دەگۆڕین، درێژە بە تێکۆشان دەدەین".
ئۆنور گەنجەر، بکوژی دەنیز پۆیراز لە سەرەتاکانی ٢٠٢٠ وەک کارمەندی تەندروستی چووەتە مەنبج لە سووریا و لە مانگی نیسانی ٢٠٢١ دەستی لەکارکێشاوەتەوە، رۆژێک دوای ئەنجامدانی هێرشەکە لە ١٨ی حوزەیراندا خرایە زیندانەوە.