دووبارە گەمارۆدان هەڕەشەی ئاگربەست لە شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دەکات

لەناو ڕێککەوتنێکی ناسکی ئاگربەستدا، دانیشتوانی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە کە لە حەلەب ڕووبەڕووی گەمارۆیەکی دانەمرکێنەر بوونەتەوەو لەلایەن جیهادییەکانی هەتەشەوە سەپێندراوە دەخوازن جارێکی تر کۆچبەر نەبن.

سیلڤا مەنلا عوسمان

 

حەلەب- سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربەست کە لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ئەنجامدراوە، بەردەوامی گەمارۆدان و دامەزراندنی خاڵە ئاسایشییە نوێیەکان گومانی لەسەر ڕاستی مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە دروستکردووە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە داواکارییەکانی دانیشتوان بۆ کۆتاییهێنان بە گەمارۆکە و ڕێزگرتن لە مافەکانیان بۆ ژیانێکی سەلامەت و شکۆمەندی.

 

لە نێوان پەرەسەندنی گرژییە ئاسایشی و مرۆییەکان لە شاری حەلەب، زیاتر لە دوو هەفتەیە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە ژێر گەمارۆیەکی دامرکێنەردان، کە لەلایەن گروپەکانی سەر بە هەتەشەوە سەپێندراوە و پەیوەندییان بە حکومەتی کاتی سووریاوە هەیە.

 

ئەم گەمارۆیە بووەتە هۆی لەکارکەوتنی نزیکەی تەواوەتی جووڵەی هاوڵاتیان و کاڵاکان، کە قەیرانێکی توند لە پێداویستییە سەرەکییەکان، بەتایبەتی سووتەمەنی دروستکردووە، کە کاڵایەکی گرنگە لەگەڵ نزیکبوونەوەی زستان، لەبەر ڕۆشنایی ئەو پێشهاتانە، دانیشتوانی ئەو دوو گەڕەکە خۆپیشاندانی کۆمەڵایەتییان ئەنجامدا و داوای هەڵگرتنی گەمارۆکەیان کرد، بەڵام بوەڵامێکی توندوتیژی لەگەڵدا بوو کە لە ئەنجامدا برینداربوون و مردنی لێکەوتەوە، ئەمەش زیاتر توڕەیی و ناڕەزایی گشتی زیاتر کرد.

 

ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەم ڕێککەوتنێک کرا بۆ ڕاگرتنی سەرجەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە و هەردوولا پابەندبوون بە پێشێل نەکردنی ڕێککەوتنەکە، بەڵام گەمارۆدانەکە بەشێوەیەکی جیاواز دەستیپێکردووە، خاڵی پشکنینی ئاسایشی نوێ لەلایەن ئەندامانی گروپە جیهادییەکانەوە لە دەوروبەری شێخ مەقسوود دانراون، ئەمەش ترسی ئەوەی دروستکردووە کە ڕێککەوتنەکە پێشێل بکرێت.

 

لەو چوارچێوەیەدا، ئاژانسەکەمان چاوپێکەوتنی لەگەڵ ژمارەیەک ژنی ئەو دوو گەڕەکە کرد بۆ گفتوگۆکردنی دوایین پێشهاتەکان و کاریگەرییەکانی گەمارۆدان لەسەر ژیانی ڕۆژانە.

 

دیمەنەکانی ئازارەکان گەڕانەوە بۆ پێشەوە

مونا ئەحمەد، دانیشتوی گەڕەکی شێخ مەقسود، باسی لە مێژوویەکی دوور و درێژی ئازارەکانی کردو وتی: ئێمە ماوەیەکی زۆرە لەم گەڕەکەدا دەژین، لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا ڕووبەڕووی بۆردوومان و هێرشی ئاسمانی و گەمارۆ بووینەوە، ئێستا لەسەر دەستی جیهادییەکانی هەتەشە، سەر بە حکومەتی کاتی ڕووبەڕووی دەبینەوە،ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی ڕوودەدات درێژکراوەی پیلانێکی نێودەوڵەتییە کە گەلی کورد و ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەکاتە ئامانج، بەڵام نەیتوانیوە ئیرادەی ئەم گەلە خۆڕاگرە بشکێنێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای ڕێککەوتنێک کە لە نێوان هەردوو ئەنجومەنی گەڕەک و حکومەتی کاتیدا کراوە، حکومەتی کاتی ڕێککەوتنەکەی پێشێلکرد و گەمارۆی سەپاند و بەربەستی خاکی بەرزکردەوە، هەڕەشەی هەڵگیرسانی ناکۆکی لە نێوان پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سووریادا کرد، داوای کۆتایی هێنان بە پێشێلکارییەکان و ڕێزگرتن لە ئازادییەکانی هەموو پێکهاتەکانی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە دەکات.

 

نور محمد کە زیاتر لە ٥٠ ساڵە لە گەڕەکی شێخ مەقسود نیشتەجێیە، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس بێ هیوای خۆی دەربڕی، وتی: هیوای ژیانێکی سەلامەتم خواستبوو، بەڵام گەمارۆدانی ئێستا و پێشێلکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە ترسی لە دڵی دانیشتووانەکەدا زیندوو کردووەتەوە.

 

باسی لە تەقینەوەیەک کرد کە لە پارکی تاریق بن زیاد لە گەڕەکی ئەشرەفیە ڕوویدا، وتی: کچەکەمم دەبرد بۆ قوتابخانە کە لەناکاو تەقینەوەکە ڕوویدا، هەستم دەکرد وەک ئەوەی پانزە ساڵ بۆ دواوە چووینەوە، ترس جارێکی دیکە دەستی بەسەردا گرتین.

 

هیوای کۆتایی هاتنی گەمارۆ و ڕێککەوتنێکی سەلامەتتر

هیبە محەمەد تیشکی خستە سەر کەمی سووتەمەنی لە هەردوو گەڕەکەکەدا، ئاماژەی بەوەدا کە دۆخەکە لە سەردەمی خۆبەڕێوەبەریدا سەقامگیر بووە، بەڵام گەمارۆدانەکە ڕێگری لە هاتووچۆی هاوڵاتیان و کاڵاکان کردووە، کە ئەمەش بووە هۆی ناڕەحەتی چوونە ژوورەوە و دەرچوون لە گەڕەکەکان.

 

هیوای خواست بەم زووانە لەگەڵ حکومەتی کاتی چارەسەر بکرێت، بۆ ئەوەی دانیشتوان ناچار نەبن بیر لە کۆچکردن بکەنەوە، وتی: ئێمە دەمانەوێت لە وڵاتی خۆمان بمێنینەوە.

 

مونا حەجار هەروەها شەرمەزاری ئەو هێرش و پێشێلکاریانەی کرد کە لەلایەن جیهادییەکانی هەتەشەوە ئەنجامدراون، هەروەها نوێنەرایەتی حکومەتی کاتی دەکات و داوای لە دانیشتوانی ئەو دوو گەڕەکە کرد لە بەرامبەر گەمارۆدانەکەدا یەکبگرن، داوای کرد حکومەت پابەندی مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە بێت.

 

دووپاتی کردەوە، کە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک لە هەردوو گەڕەکەکە پابەندن بە ڕێککەوتنەکە و هیچ پێشێلکارییەکیان ئەنجام نەداوە، گەمارۆدانەکە بووەتە هۆی کەمی زۆری پێداویستی خۆراک و ڕێگریکردن لە چوونە ژوورەوەی سووتەمەنی گازۆیل، وتی: گازۆیل خوێنی ژیانە، ئێمەش لە لێواری زستانداین، بەتەمەن و نەخۆش و منداڵمان هەیە، هیوادارین ئەم دۆخە بەردەوام نەبێت.