دوو زیندانیی ژن هەڕەشەی ئەشکەنجەدانیان لێکرا

ڕێکخراوی پشتیوانی مۆر ڕایگەیاند، دوو ژن کە لە زیندانی ژنانی شاکران دەستگیرکراون بە "ئەشکەنجەدان" هەڕەشەیان لێکراوە.

 

لە زۆرێک لە شارەکان خۆپیشاندان بەڕێوەچوو دژی نەدانی بەڵگەنامەی شارەوانی گەورەی وان، ئەو ژنانەی لە ٢ی نیسان لە ئیزمیر دەستگیرکران هەڕەشەی ئەشکەنجەدانیان لێکرا.

 

ڕێکخراوی پاڵپشتی مۆر لە هەژماری میدیای سانال ئاماژەی بەوەکرد، سەدانور ئوگور و سیبەل ئۆرکمەز هەڕەشەی ئەشکەنجەیان لێکراوە، هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە کە ژنانی دەسگیرکراو لەگەڵ زیندانییەکان دەستگیرکراون.

 

ئاماژە بەوەکراوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن پارێزەرەکانەوە پێشکەشکراون، ژنە دەستگیرکراوەکان ڕووبەڕووی ئەو هەڕەشانە بوونەتەوە، "ئەگەر لەگەڵ زیندانییە سیاسییەکاندا بمێنیتەوە، هەرگیز ناڕۆیت" ئه گه ر ئێوه باسی بکه ن، ئێمه دەتاننێرین بۆلای ده ستدرێژکاران، هەروەها هەڕەشەی هەراسانکردنیش.