دوو زیندانی سیاسیی تر لەلایەن ڕژێمی ئیرانەوە لەسێدارە دران
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو زیندانی سیاسیی لە گرتووخانەی قزلحەساری کەرەج بە ناوەکانی بابەک عەلیپوور و پویا قوبادی لەسێدارەدران.
ناوەندی هەواڵ
لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی نیوان ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران، ڕژێمی ئێران لەسێدارەدانی زیندانیانیی سیاسیی و خۆپیشاندرەکانی ئەم دواییەیی گەلانی ئێران وەک تۆلەسەندنەوە بۆ کپکردنی دەنگی شەقام چڕتر کردووەتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا، ئەمڕۆ دوو زیندانیی سیاسیی لە گرتووخانەی قزلحەساری کەرەج لەسێدارەدران.
میدیاکانی ئیران دەربارەی لەسێدارەدانی ئەو دوو زیندانییە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە بڵاویانکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو زیندانی سیاسیی لە گرتووخانەی قزلحەساری کەرەج بە ناوەکانی بابەک عەلیپوور و پویا قوبادی لەسێدارەدران.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم دوو زیندانییە سیاسییە لە پایزی ساڵی ٢٠٢٢ لەگەڵ چوار زیندانیی سیاسیی دیکە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران دەستبەسەر کران و مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ بە سەرکردایەتی دادوەر ئیمان ئەفشاری بەرپرسی لقی ٢٦ـی دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی ”ئەندامبوون لە گرووپێکی ئۆپۆزسیۆن و یاخیبوون” سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە.