دوو ژنی گەنجی كورد لە ورمێ دەستگیر کران

هەڵمەتی دەستگیرکردنی ژنانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە درێژەی هەیە و لەو چوارچێوەیەشدا، دوو ژنی گەنجی کوردی خەڵکی ورمێ کە خوشکن دەستگیر کران.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی کوردستان سەبارەت بە دەستگیرکردنی دوو ژنی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو دوو ژنی گەنجی کورد بە ناوەکانی ئەوین ئەحمەدی و ساریا ئەحمەدی خەڵکی گوندی جارچلی سەر بە شاری ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دوو ژنە گەنجەی دەستگیر کراون خوشکن و هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان و بە بەکارهێنانی توندوتیژی و بە بێ فەرمانی دادوەر دەستگیریان کردوون.