دوو ژن لە هەولێر و دهۆک کوژران
ژنێک لە کامپی خانکێی سنوری دهۆک لە لایەن هاوژینەکەیەوە کوژراو ژنێکی دیکەش لە شەقامی ١٠٠ مەتریی هەولێر بە کوژراویی دۆزرایەوە.
ژنێک لە کامپی خانکێی سنوری دهۆک لە لایەن هاوژینەکەیەوە کوژراو ژنێکی دیکەش لە شەقامی ١٠٠ مەتریی هەولێر بە کوژراویی دۆزرایەوە.
ناوەندی هەواڵ
لە کەمپی خانکێ لە سنووری پارێزگای دهۆک ژنێک لە لایەک هاوژینەکەیەوە بە دوو گولـلە کوژرا.
بەپێی زانیارییەکان ئەوان ٢٩ ساڵ بووە هاوژینی یەکدی بوون و بەهۆی ئەوەی ژنەکە داوای پارەی کردووە کوشتویەتی، دوای ڕوداوەکە تۆمەتبار خۆی رادەستی پۆلیس کرد.
هاوکات هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە ڕەگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە کاتژمێر ١١ی شەوی ڕابردوو ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لەشەقامی ١٠٠مەتری نزیک چواڕێیانی فرۆکەخانەی ھەولێری نێودەولەتی.
وتیشی: "دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی مەبەست دەستکرا بە لێکۆلینەوەو وە لە دەرئەنجامی سەرەتایی دەرکەوت کە کوژراوەکە ژنێکە بەناوی "ئیمان سامی مەغدید" تەمەنی ٢٠ ساڵە، ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر سەرقالی لێکۆلینەوەن لەسەر ھۆکاری ڕووداوەکە و بکەری ئەنجامدانی تاوانەکە و لە ئایندەیەکی نزیکدا ووردەکاری زیاتر بۆ ڕای گشتی دەخەینەڕوو".