دوو پڕۆژەی پەرەپێدان بۆ خزمەتکردنی ژنان دەستیپێکرد
وەزیری خێزان و ژنانی تونس ئاماژەی بە دەستپێکردنی دوو پڕۆژەی گەشەپێدانی ژنان لە تونس دا.
وەزیری خێزان و ژنانی تونس ئاماژەی بە دەستپێکردنی دوو پڕۆژەی گەشەپێدانی ژنان لە تونس دا.
تونس
ئەمەل حاج وەزیری خێزان و ژنانی تونس وتی: "دروستکردنی ئەو دوو گروپە بەشێکە لەجێبەجێکردنی ئامانجەکانی پلانی نیشتمانی بۆ تواناسازی ئابووری و کۆمەلایەتی ژنان، هەروەها لە ناوچە گوندنشینەکاندا کە گرنگترینیان بەرزکردنەوەی بەشداری ژنانە لە ژیانی ئابووریدا بە تایبەتی لە ئاستی هەرێمایەتی و ناوخۆدا".
٢٧ ژنی ناوچەکە کە تەمەنیان لەنێوان ٢٠ بۆ ٤٥ ساڵیدا بوو، لە پڕۆژەی گەشەپێدانی "الخابية للعولة" جێگیرکران بۆ ڕاهێنان و خول لە تەکنیکەکانی بەرهەمهێنان و چۆنیەتی دروستکردن و پڕۆژەکان و هەڵبژاردنی زنجیرە بەهاکان و هەروەها تەکنیکەکانی گۆڕینی بەرهەم لە بنچینە و تەکنیکەکانی لەقوتوکردن.
پڕۆژەی گەشەپێدانی ژنان "مقديات منزل بوزيان" ١٦ژنی تەمەن نێوان ٢٠ بۆ ٥٠ ساڵ دەگرێتەوە کە تایبەتمەندن بە پیشەسازی بە شێوەیەکی نەریتی. بەڵام لەم پڕۆژەدایە پیشەسازی هەموار دەکرێتەوە.