دوو پۆلیس کە پشکنینی بێ جلوبەرگیان ئەنجامدا سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا

ئەو پۆلیسانەی کە بە ڕوتکردنەوە پشکنینیان بۆ موجەلا یاپیچی لایەنگری کچەکەی بەناوی جانسو یاپیچی کردووە، بە تاوانی "خراپ بەکارهێنانی ئەرکەکەیان" سزای ٥ مانگ زیندانییان بەسەردا سەپێندرا.

ناوەندی هەواڵ

 

بڕیار لە دۆسیەی سێ پۆلیس دراوە کە بەهۆی پشکنین بەبێ جلوبەرگ لە مەجەلا یاپیچی، وتەبێژی یەکگرتنی تەقسیم کچەکەی بەناوی جانسو یاپیچی دادگایی کراون. .

 

دووپۆلیسی ژن بە تاوانی "ئەشکەنجەدان و فشار" دادگایی کران و پشکنینیان بۆ کرا و بە تاوانی " خراپ بەکارهێنانی ئەرکەکەیان" سزای ٥ مانگ زیدانی کردنیان بۆ دەرکرا، پۆلیسێکی دیکەش کە بەهەمان تاوان دادگایی کرا بێتاوان دەرچوو.

 

لە دانیشتنی دادگای تاوانە قورسەکانی ١١ی ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو، گولیەتەر ئاکتەپە، پارێزەری موجەلا یاپیچی و پارێزەری جانسو یاپیچی و پارێزەرانی پۆلیسی تۆمەتبار ئامادە بوون، گولیتەر ئاکتەپە لە وتارەکەیدا وتی: بریکارنامەکانم تووشی ئەشکەنجەی پشکنینی بێ جلوبەرگ کراون، هەرچەندە هۆکاری دەستبەسەرکردنی نایاسایییان تاوانی ماددە هۆشبەرەکان نەبووە، بەڵام دوای دوو کاتژمێر لە دەستبەسەرکردنیان پشکنینیان بۆ کراوە.