دوو ملیۆن کەس بێ کارەبا ماونەتەوە
نزیکەی دوو ملیۆن کەس بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە بۆ سەر کانتۆنەکانی جزیرە و فورات بێ کارەبا بوون.
ناوەندی هەواڵ
لە هێرشەکانی سێ ڕۆژی ڕابردوودا دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەموو وێستگەکانی کارەبا و نەوت و گازی کردووەتە ئامانج .
بەگوێرەی نوسینگەی وزەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک، وێستگەی سویدی کە پێداویستی گاز و کارەبای کانتۆنی جزیرە دابین دەکات، بە تەواوی لە خزمەتگوزاری وەستاوە، ٧ وێستگەی تری کارەبا لە شار و ناوچەکانی کانتۆنەکانی جزیرە و فورات لە خزمەتگوزاری وەستاون.
زیاد ڕۆستەم، هاوسەرۆکی نوسینگەی وزەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ئاژانسی هەواڵی هاوارنیوزی ڕاگەیاند، وێستگەکانی کارەبا لە تربەسپی و قامیشلۆ و عامودا دربەسێ و عەین عیسا و کۆبانێ و تیل تەمر وەستاون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ٧٠%ی دێرک بۆردومانی کراوەتەسەر، ناوچەکانی قامیشلۆ، چیلاخا، تل کۆچەر، تربەسپی، تیل حەمیس، عامودا، دربەسێ و تل تەمیر لە کانتۆنی جزیرە، عەین عیسا و چەندین بەشی دیکەی کانتۆنی فورات بەهۆی هێرشەکانەوە کارەبایان بڕاوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، نزیکەی دوو ملیۆن کەس لە شارەکە و زیاتر لە ٨٠٠ گوند بەهۆی هێرشەکەوە بێ کارەبا ماونەتەوە.