دوو کەس لەسەر هەڕەشەکردن لە ژنێک دەستگیرکران
بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین دوو کەسی بە تۆمەتی ھەڕەشەکردن بە وێنە و ڤـیدیـۆ لە ژنێک و وەرگرتنی پارە لێی دەستگیرکرد.
سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپه‌ڕین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای تۆماركردنی سكاڵا له‌لایه‌ن ژنێکەوە له‌سه‌ر تۆمه‌تباری نادیار كه به وته‌ی سكاڵاكار تۆمه‌تبار له‌ڕێگای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردووه‌و له به‌رامبه‌ر بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ وێنه‌كانی پاره‌ی لێوه‌رگرتووه.
ئەوەش ڕاگەیەندراوە کە په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه ڕێكخراو بڕیاری دادوه‌ر به ده‌ستهات دواتر له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپه‌ڕین ده‌ستكرا به‌لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی ورد، دوای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری پێویست له‌كاتی پێدانی پاره‌و دوای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه، دوو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (س.م.ع) له‌دایكبووی ۱۹۸۹ و (ی.س.م) له‌دایكبووی ۲۰۰۲ لە ڕه‌گه‌زی نێر ده‌ستگیركران.
پۆلیسی ڕاپەرین ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا له‌به‌رده‌م دادوه‌ر و پۆلیسدا دانیان نا بهتاوانهكانیان، دواتر دادوه‌ر بڕیاریدا به‌ڕاگرتنی تۆمه‌تبارانی ناوبراو به‌پێ مادده‌ی (۲) له یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن.
ئەوە لە کاتێکدایە کە چەندین تۆمەتبار لەسەر ئەم جۆرە ڕووداوانە دەستگیرکراون و سزا دراون، بەڵام عەقڵیەتی پیاوسالار لە کۆمەڵگەدا کە خوڵقێنەرو درێژەپێدەری ئەم جۆرە تاوانانەیە بێئاگایە لەوەی کە چیتر ژنان بێدەنگ نین، لە ئێستادا ژنان لە بەرامبەر هەر هەڕەشەو تاوانێکی سەریان دەتوانن دەنگیان دەر ببڕن و سکاڵا تۆمار بکەن و تۆمەتباران ئاشکرا بکەن و بە سزایان بگەیەنن.