دوو هەزار و ٤٠٠ منداڵ لە پارێزگاکانی سیستان و بەلووچستان هاوسەرگیریان کردووە

بەپێی داتاکانی پلانی دانیشتوانی ئێران، لە ماوەی ساڵێکدا دوو هەزار و ٤٠٠ منداڵ لە پارێزگاکانی سیستان و بەلوچستان هاوسەرگیریان کردووە.

بەپێی داتاکانی پلانی دانیشتوانی ئێران، لە ماوەی ساڵێکدا دوو هەزار و ٤٠٠ منداڵ لە پارێزگاکانی سیستان و بەلوچستان هاوسەرگیریان کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەری گشتی تۆماری دانیشتوانی سیستان و بەلوچستان ئاشکرایدەکات کە ١٨ حاڵەتی هاوسەرگیری منداڵ لەنێوان تەمەنی پێنج بۆ ٩ سالیدا لەماوەی ساڵی ڕابردوو ڕاگەیاند هەروەها لە تەمەنی ١٠ بۆ ١٤ ساڵیدا دوو هەزارو ٤٠٥ هاوسەرگیری تۆمارکراوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە کە لەسەرەتای ساڵی ڕابردووەوە زۆرترین ژمارەی هاوسەرگیری تۆمارکراو لە تەمەنی نێوان ١٥ بۆ ١٩ ساڵیدا بووە.

 

بەم دواییانە کۆماری ئیسلامی ئێران بەپێی یاسای پلانی لاوانی دانیشتوان زەمینەی زیادکردنی هاوسەرگیری منداڵان و لەدایکبوونی منداڵی لە دایکانی منداڵ دابین کردووە، بێشک ئاڵۆزی و کێشەکان لەو هاوسورگیرییەدا دروست دەبن وەک مردنی دایک بە منداڵبوون و خۆکوشتن و زیادبوونی توندوتیژی و جیابوونەوەو نەخۆشییە سێکسییەکان و لەدایک بوونی منداڵێکی ناتەواو و چەندین کێشەی تر.