دوو هاوژین لەسەر سنوری ڕۆژهەڵات و باکوری کورستان ڕەق بوونەوە

لە گوندێکی ناوچەی سەرای وان تەرمی دوو هاوژینی پەنابەر دۆزرانەوە کە لە سەرمادا ڕەقبوونەتەوە.

لە گوندێکی ناوچەی سەرای وان تەرمی دوو هاوژینی پەنابەر دۆزرانەوە کە لە سەرمادا ڕەقبوونەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەهۆی بارودۆخی ناوخۆی ئەفغانستان و مەترسییەکانی تاڵیبان لەو وڵاتە، خەڵکەکەی بەردەوامن لە کۆچ کردن، لە گوندی ئامانیوردی سەر بە ناوچەی سەرای وان تەرمی ژن و پیاوێکی ئەفغانی دۆزرانەوە کە لە سارمادا و بەهۆی بەفرێکی زۆرەوە کە باریوە، ڕەق بوونەتەوە.

 

ئەوە لە کاتێکدایە لە ٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١یش لە ناوچەی قەلقەلی وان تەرمی ژنێکی ئەفغانی کە لەسەرمادا ڕەقببوەوە دۆزرابووەوە، ئەو ژنە جلەکانی خۆی لە منداڵەکانی ئاڵاندبوو و منداڵەکانی لە ژیاندا مابوون.