دەوڵەتی تورکیا بۆردومانی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی کرد

کەمێک بەر لە ئێستا دەوڵەتی تورکیا بۆردومانی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی مەدەنییان لە شارۆچکەی پشدەر کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەری شارەدێی هەڵشۆ، بەکر وەیسی ڕایگەیاند کە فرۆکەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆردومانی نێوان هەردوو گوندی گیرە و کانی لانی شارۆچکەی پشدەریان کرد وئۆتۆمبێلێکی مەدەنییان کردە ئامانج.