دەوڵەتی تورک تەقەی هەڕەمەکییان بەسەر هاوڵاتیانی ئامێدی دا کرد

شەوی ڕابردوو لە بەرزاییەكانی گوندی سگێرێ لە ئامێدی سەربازانی دەوڵەتی تورك بۆ ماوەی زیاتر لە دوو كاتژمێر تەقەی هەرەمەكیان بەسەر هاوڵاتییانیى سنوورەکەدا كرد.

ناوەندی هەواڵ

 

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە بە قووڵایی دەیان كیلۆمەتر هاتوونەتە ناو خاكی هەرێمی كوردستان و عێراقەوە، ڕۆژانە سەرقاڵى درووستكرنی بنكە و بارەگای نوێن و هێرشی سەربازی لەسنوور و ناوەندی گوندەكاندا ئەنجام دەدەن و هاوڵاتی مەدەنی دەكەنە ئامانج، هەموو شێوازەکانی هێرشکردن لە دژی گەلی کورد ئەنجام دەدەن و بەدەر لە بۆردومانە بەردەوانەکان، شەوی ڕابردوو تەقەی هەڕەمەکییان بەسەر هاوڵاتیانی گوندێکی ئامێدی دا کردووە.

 

لە بڵاوبوونەوەی چەند گرتە ڤیدیۆییەکدا دەرکەوتووە کە شەوی ڕابردوو ٣١ی کانوونی دووەم، لە بەرزاییەكانی گوندی سگێرێ لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچكەی ئامێدی سەربازانی دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆ ماوەی زیاتر لە دوو كاتژمێر تەقەی هەڕەمەكیان بەسەر هاوڵاتیاندا كردووە.

 

بەپێ قسەی چەند شایەتحاڵێك، لە گوندی سەرگەلێ لە بناری چیای مەتینا زیاتر لە ٢٠ فیشەكی بی كەی سی و دۆشكە لە ناوەندی گوندەكەیان و دەوروبەری كەوتوونەتە خوارەوە، بەوهۆیەوە ترسێكی زۆر لەلای دانیشتووانی سەرگەلێ درووست بووە.