دەوڵەتی تورک لە عەین عیسا سێ منداڵی کوشت
لەئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گوندی فەتسای سەر بە عەین عیسا، سێ منداڵ کە خەریکی لەوەڕاندنی مەڕەکانیان بوون، گیانیان لەدەستدا.

عەین عیسا
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بە هاوەن گوندی فەتسایان لە ڕۆژهەڵاتی شاری عەین عیسا لە کانتۆنی فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تۆپباران کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا سێ منداڵ کە خەریکی لەوەڕاندنی مەڕەکانیان بوون کوژران.
ناوی منداڵە کوژراوەکان بەم شێوەیەن: موسلیت زەکی ئەلخەدیپ تەمەنی ١٣ ساڵ، ڕەسوڵ مونادی ئەلخەدیپ تەمەنی ١٣ ساڵ، فەیسەڵ خازی ئەلخەدیپ تەمەنی ١٣ ساڵ.