دەوڵەتى تورک لە ئامێدى ڕێگای سەربازیی دروست دەکات
دەوڵەتى تورک دەستیکردووە بە دروستکردنی ڕێگای سەربازی لە ناوچەی نهێلێ لە سنورى شارۆچکەى ئامێدی.
ناوەندی هەواڵ
هێڕشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان و بە هاوکاری پەدەکە درێژەی هەیە و لە بەرامبەردا حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێم و عێراق هیچ جۆرە کاردانەوەیەکیان بەرامبەر هێرشەکان ینە.
کامەران عوسمان، ئەندامی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لەبارەى داگیرکارییە بەردەوامەکانى سوپاى تورکیا لە خاکى باشووری کوردستان ڕایگەیاندووە، لە ٢٠ی ئەیلوولەوە سوپای تورکیا دەستیکردووە بە دروستکردنی ڕێگای سەربازی لە ناوچەی نهێلێ لە سنوورى شارۆچکەى ئامێدی سەر بە پارێزگاى دهۆک.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێگاکە بە پشتی گوندی گوهەرزێدا تێپەڕدەبێت و ئەو ڕێگایە بارەگاکانی سوپای تورکیا لە گوندەکانی سەرگەلێ و سگیرێ پێکەوە دەبەستێتەوە.
ئەوەشى خستووەتەڕوو، لە ڕۆژی ٣٠ی ئەیلوولیشدا، حەفارەیەکی سوپای تورکیا تێکشکێندراوە و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش لە گوندەکانی بەرچێ و کانێ خراونەتە خوارەوە.